وەزارەتی بەرگریی تورکیا: لە نزیکەوە چاودێری تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای سووریا دەکەین

31-07-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەن لە بارەی تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە سوپای سووریا.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ـی تەممووزی 2025، لیوا زەکی ئاکتورک، راوێژکاری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ئەنقەرە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی هەفتانەی رێکخست. وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانانی دایەوە. 
 
لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەدوایین دۆخی سووریا رایانگەیاند، بەپێی ئەو رێککەوتننامەیەی 10ی ئاداری 2025 لە نێوان حکومەتی سووریا و هەسەدە واژۆ کرا، پێویستە تاوەکو کۆتایی ساڵ هەسەدە تێکەڵ بە سوپای سووریا بکرێت. گوتی، "لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەین لە بارەی تێکەڵکردنی رێکخراوی تیرۆریستیی هەسەدە بە سوپای سووریا."  
 
زەکی ئاکتورک راشیگەیاند: "تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی یەکێتیی سیاسیی و یەکپارچەیی خاکی سوریا، لەژێر ئەم رۆشناییەشدا بەردەوام دەبێت لە کارەکانی راهێنان و راوێژکاری و پشتیوانی تەکنیکی کە حکومەتی سووریا داوای کردووە بۆ بەرزکردنەوەی توانای بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە