رووداو دیجیتاڵ
پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لەلایەن دەم پارتییەوە لە ئیستەنبووڵ خوێندرایەوە. ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا داوای لە گەلانی تورکیا کردووە، خاوەندارێتیی پرۆسەی چارەسەری بکەن.
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە درێژەی چالاکییەکانی بەبۆنەی (1ی ئەیلوول، رۆژی جیهانیی ئاشتیی)، ئەمڕۆ یەکشەممە، 31ی ئابی 2025 لە ئیستەنبووڵ کۆبوونەوەیەکی جەماوەری ساز کرد.
گوڵجان کاچماز، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان، یەکێک بوو لە قسەکەرانی کۆبوونەوەکە و تێیدا پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی خوێندەوە.
ئۆجەلان لەبارەی ئەو بانگەوازەی لە 27ی شوباتی ئەم ساڵ لەبارەی چەکدانانی پارتەکەی کردی، گوتوویەتی: ''هه‌نگاوێکی ستراتیجی و وه‌رچه‌رخانێکی مێژووییه. به‌م بانگه‌وازه، سه‌رده‌مێکی نوێ لە تورکیا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەستیپێکردووە کە تێیدا ژیانێکی دیموکراسییانە لەسەر بنەمای ئاشتی، جێگەی شەڕ و وێرانی دەگرێتەوە''.
بە بڕوای ئۆجەلان، ''ئاشتیی راستەقینە'' ته‌نیا بێده‌نگبوونی چه‌ک یان کۆتاییهاتنی شه‌ڕ و پێکدادان نییه، ''ئاشتیی راسته‌قینە، به‌دیهێنانی ئازادی، دیموکراسی و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا''.
ئۆجەلان داوای لە گەلانی تورکیا کردووە، خاوەندارێتیی پرۆسەی چارەسەری بکەن. گوتووشیەتی: ''ئیدی ئه‌م وڵاته ده‌بێته نیشتمانی ئه‌وانه‌ی که ئاشتی و ژیانی دیموکراسی به ماف و ئه‌رکی خۆیان ده‌زانن''.
دەم پارتی رۆژی هەینی، 29ی ئەم مانگە، بەرنامەی چالاکییەکانی بەبۆنەی (1ی ئەیلوول، رۆژی جیهانیی ئاشتی) راگەیاند. پارتەکە سبەی دووشەممە کە دەکاتە 1ی ئەیلوول، کۆمەڵێک چالاکیی وەک، کۆبوونەوەی جەماوەری و رێپێوان و کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی دەبێت.
پڕۆسەی نوێی چارەسەری لە 1ـی تشرینی یەکەمی پار بە دەستپێشخەریی دەوڵەت باخچەلی دەستیپێکرد، دواتر عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 27ـی شوباتی ئەم ساڵ داوای لە پەکەکە کرد کۆنگرە ببەستێ و چەک دابنێت. پەکەکەش لە ئایاری ئەم ساڵدا بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا. رۆژی 11ـی تەممووزی ئەم ساڵ 30 گەریلای پەکەکە بەشێوەیەکی سیمبوولی چەکەکانیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی سووتاند.
دەقی پەیامەکەی ئۆجەلان:
بۆ ئه‌وانه‌ی خه‌بات بۆ ئاشتی و دیموکراسی ده‌که‌ن…
بانگه‌وازمان بۆ ئاشتی و چاره‌سه‌ریی دیموکراسی، ته‌نیا هەوڵێکی ئاسایی سیاسیی نییه. هه‌نگاوێکی ستراتیژی و وه‌رچه‌رخانێکی مێژووییه. به‌م بانگه‌وازه، له تورکیا و له رۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست ده‌رگای سه‌رده‌مێکی نوێ کراوەتەوە که تێیدا ژیانێکی دیموکراسییانه له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتی، جێگه‌ی شه‌ڕ و وێرانکاری ده‌گرێته‌وە.
ئه‌مه ته‌نیا هیوا نییه؛ ئه‌گه‌رێکی به‌هێزه و حه‌قیقه‌تێکی کۆنکرێتییه که پێویسته به هه‌نگاوی جددی و پراکتیکی دروست بهێندرێتەدی. چونکه ئاشتیی راسته‌قینه، ته‌نیا بێده‌نگبوونی چه‌ک یان کۆتاییهاتنی شه‌ڕ و پێکدادان نییه. ئاشتیی راسته‌قینه، به‌دیهێنانی ئازادی، دیموکراسی و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تییه له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا.
ئه‌م گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه، نه‌ک ته‌نیا مافێکه بۆ گه‌له‌که‌مان، به‌ڵکو ئه‌رکێکی سه‌ره‌کیی سه‌رده‌می نوێی داهاتوومانه.
به خه‌باتی گه‌له‌که‌مان، به‌هاکانی ئاشتی، دیموکراسی و ئازادی به دڵنیاییه‌وه ریشه داده‌کوتن و له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا جێگه‌ی خۆیان دەکەنەوە.
ئیدی ئه‌م وڵاته ده‌بێته نیشتمانی ئه‌وانه‌ی که ئاشتی و ژیانی دیموکراسی به ماف و ئه‌رکی خۆیان ده‌زانن.
به‌بۆنه‌ی 1ی ئه‌یلووله‌وه، بانگی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌م که خاوه‌نداری له‌م ئه‌رکه مێژووییه بکه‌ن و رێپێوانی ئاشتی و ئازادی فراوانتر بکه‌ن.
باوەڕم وایە هه‌مووان گرنگیی ئه‌م سه‌رده‌مه تێده‌گه‌ن، خۆیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و به گوێره‌ی رۆحی ئاشتی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن، سڵاو و خۆشەویستیی بێ پایانمان بۆ هەمووتان هەیە.
عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان
دوورگەی ئیمراڵی
31ی ئابی 2025
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ