تورکیا و پەکەکە ئامارەکانی شەڕ لە ساڵی 2021 بڵاودەکەنەوە

31-12-2021
هێمن عەساف
نیشانەکردن شەڕی پەکەکە و تورکیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پارتی کرێکارانی کوردستان رایدەگەیێنێت لە ساڵی 2021دا زیاتر لە 850 سەربازی تورکیایان کوشتووە، وەزیری بەرگریی تورکیاش دەڵێت تاوەکو ناوەڕاستی مانگی دیسەمبەری ئەمساڵ زیاتر لە 2,600 شەڕڤان و گەریلایان کوشتووە.
 
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل "نەپەگە"ی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان، شەوی رابردوو 30ی کانوونی یەکەم، ئاماری شەڕی ساڵی 2021ی لە دژی سوپای تورکیا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد 298 گەریلا گیانیان لەدەستداوە و 861 سەربازی سوپای تورکیاش کوژراون.
 
لە راگەیێندراوەکەیدا، نەپەگە، سوپای تورکیا بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تۆمەتبارکردووە و دەڵێت: "لە ساڵی 2021دا سوپای تورک هەموو تەکنیک و تەکنەلۆژیاکانی شەڕ، کە لە دەستیدا بوون بەکاریهێنا و بەردەوام هەرێمی پاراستنی میدیای  بۆردومان دەکرد، بەڵام نەیتوانی ئەنجام بەدەست بهێنێت. بۆیە دەستی بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی برد، لە ئەنجامی هێرشە کیمیاییەکاندا 40 هاوڕێمان لە سیان، زەندورا، مامڕەشۆ، شاخە سوور و وەرخەل شەهید بوون". 
 
نەپەگە لە راگەیێندراوەکەدا هێرشێکی تووند دەکاتە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان، بەوە تۆمەتباری دەکات کە گەماڕۆی "ناوچەکانی گەریلا"ی داوە. هەوڵیداوە "بەرخودانی گەریلا" لاواز بکات. 
 
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل "نەپەگە" ئاماری شەڕی ساڵی 2021ی لە دژی سوپای تورکیا بڵاوکردەوە. ئامارەکان وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتوون، بەمشێوەیەن: 
 
هێرشەکانی سوپای تورکیا: 
 
چەکی کیمیایی: 367 هێرش
تۆپ و هاوەن: 436 هێرش
ئاسمانی: 2025 هێرش
گیانلەدەستدان: 298 گەریلا
بەدیلگرتن: 19 گەریلا
 
چالاکییەکان: 
 
چالاکییەکانی گەریلا: 742
دەستبەسەرداگرتن: 2
بۆسەدانان: 2
 هەڵکوتان: 15
 هێرش: 30
چالاکیی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی: 43
چالاکییەکانی نیشانەشکێنی: 58
چالاکییەکانی تەقاندنەوە: 112
چالاکییەکان بە چەکی قورس: 160
چالاکییەکانی شەڕ - لێدان: 256
ژمارەی سەربازە کوژراوەکان: 861
ژمارەی سەربازە بریندارەکان: 128
 
تائێستا سوپای تورکیا ئاماری فەرمیی شەڕی یەک ساڵەی لە دژی پەکەکە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام رۆژی 14ی کانوونی یەکەمی 2021، خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاندبوو: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە 2,631 گەریلا و شەڕڤان لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان کراونەتە ئامانج". 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گوڵستان کڵچ کۆچیگیت، بریکاری هاوسەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)

دەم پارتی: ناونیشانی چارەسەری پەرلەمانە و ئەکتەرەکەی بەڕێز ئۆجەلانە

بریکاری هاوسەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند، "پێویستە ژێرخانی یاسایی ئاشتی لەژێر چەتری پەرلەماندا دابمەزرێت." جەختی کردەوە کە ناونیشانی چارەسەریی پەرلەمانە و ئەکتەرەکەشی ئۆجەلانە.