تۆم کروز خەڵاتێک لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە رەتدەکاتەوە
تۆم کروز، ئەکتەری ئەمریکی، بانگهێشتێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای رەتکردەوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی رێزلێنانی سەنتەری کێنێدی بۆ ساڵی 2025. بەگوێرەی رۆژنامەی واشنتن پۆست، ئەستێرەی زنجیرە فیلمی "Top Gun" بە بیانووی "یەک نەگرتنەوەی لەگەڵ خشتەی کارەکانی" ئەو دەرفەتەی رەتکردووەتەوە.