رووداو - هەولێر
هەڵبژاردەی ئیتالیا یاریزانێکی یانەی یوڤێنتوسی بۆ دوو یاری داهاتوو، لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی 2020 بەهۆی پێکانەوە لەدەستدا.
ماڵپەری فەرمی هەڵبژاردەی ئیتالیا رایگەیاند، ماتیا دی چیلیۆ، بەرگریکاری باڵی راستی یانەی یوڤێنتوس لە دوو یاری داهاتووی ئیتالیا لە پاڵاوتنەکاندا، بەرامبەر ئەرمینیا و فینلەندا بەشداریی ناکات، بەهۆی ئەو پێکانەی بەرامبەر ناپۆلی لە گەڕی دووەمی سێریا ئەیدا تووشی بوو.
دوورخستنەوەی دی چیلیۆ لە پێکهاتەی ئیتالیا دوای ئەوە دێت، کە هەڵبژاردەی جۆرجیۆ کیلینی، بەرگریکار و کاپتنی یوڤێنتوسیشی بەهەمان شێوە لەدەستدا، کە بەهۆی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە.
رۆبێرتۆ مانچینی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتالیا بڕیارییداوە دانیلۆ دی ئامبروزیۆ، بەرگریکاری یانەی ئینتەرمیلان لە جێگەی ماتیا دی چیلیۆ بانگهێشتی هەڵبژاردەکە بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ