ڤیدیۆراپۆرت؛ ریال مەدرید چۆن دەگاتە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ؟

01-12-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ریال مەدرید
ریال مەدرید
نیشانەکردن ریال مەدرید چامپیۆنزلیگ
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید بە گەیشتن بە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ دەیەوێت دۆڕانی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش لە بیر هاندەرانی بباتەوە، کاتێک لە یارییەکی زەحمەتدا بەرامبەر شاختار دۆنێتسکی ئۆکراینی یارییدەکات.

یارییەکە لە رکابەرییەکانی گەڕی پێنجەمی کۆمەڵەی دووەمدا دەکرێت، ریال مەدرید بەبێ رامۆس و بە ئامادەیی بێنزیما دەیەوێت لە دەرەوەی یاریگەی خۆی کۆتایی بە چاوەڕوانییەکان بهێنێت بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناخی داهاتوو، بەڵام ئەرکی هێندە ئاسان نییە.

لەکاتێکدا شاختار لە یاریگەی خۆیدا یارییدەکات، یاریی چوونی لە ریال بردووەتەوە و لە ئەگەری بردنەوەی ئەم یارییە ژمارەی خاڵەکانی لەگەڵ لۆس بلانکۆس یەکساندەکاتەوە و هیواکانیشی بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو بەهێز دەکات، بەتایبەتیش کە ریال مەدرید لە باشترین کاتەکانیدا نییە.

ریال مەدرید بەبردنەوە راستەوخۆ دەگاتە قۆناخی داهاتوو، شاختار تەنیا بەبردنەوە هەلی سەرکەوتنی بۆ قۆناخی داهاتوو دەمێنێت، بۆیە یارییەکە بەهێز و پڕ رکابەری دەبێت.

یانەی بۆرووسیا مۆنشنگلادباخ، پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەمە، دەیەوێت رێگەی خۆی بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو تەواوبکات، کاتێک لە بۆرووسیا پارک بەرامبەر ئینتەرمیلان یارییدەکات.

گلادباخ ئەگەر ئەم یارییە بباتەوە راستەوخۆ سەردەکەوێت، یانیش ئەگەر یەکسانبوو و شاختار لە ریال مەدریدی نەبردەوە یانە ئەڵمانییەکە دەگاتە قۆناخی داهاتوو و رکابەری بۆ یەکلاییکردنەوەی پێشەنگی کۆمەڵەکە دەچێتە گەڕی کۆتایی لەنێوان ئەوان ریال مەدرید.

ئەوەی تایبەتە بە ئینتەرمیلان جگە لە بردنەوەی ئەم یارییە هیچ شتێکی دیکە خزمەتیان ناکات، ئەویش لەکاتێکدا ئەگەر ریال مەدرید یەکسانبێت یان بدۆڕێت.

لە کۆمەڵەی دووەمدا بەهێزترین یاریی لەنێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و بایرن میونشن دەبێت، یانە ئەڵمانییەکە یەکەمە و سەرکەوتنی بۆ قۆناخی شازدە یەکلاییبووەتەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید دەیەوێت بلیتی دووەمی قۆناخی شازدە بەدەستبهێنێت.

تاوەکو ئێستا یارییکردنی سوارێز دیارنییە، بەر لە یارییەکە پشکنینی کۆرۆنای دەگەڕێتەوە، ئەگەر نەرێنی دەرچوو دەتوانێت ئامادەبێت، لە ریزەکانی بایرن هەریەکە لە مانوێل نۆیەر، لیۆن گورێتسکا و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی یاریی ناکەن.

ئاتلێتیکۆ بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو پێویستیی بەبردنەوەیە، بەو مەرجەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ لە رێدبوڵ سالزبورگ نەباتەوە، چونکە ئەگەر لۆکۆمۆتیڤ بردییەوە و ئاتلێتیکۆش بردییەوە، جیاوازیی خاڵەکانیان دەبێتە دوو خاڵ و یارییەک دەمێنێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یانەی زاخۆ

فیفا براوەی خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت و زاخۆ بۆ 'باشترین هاندەری جیهان' رکابەرە

فیفا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2025 لە دەوحە خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت، یانەی زاخۆش رکابەری بۆ بردنەوەی 'خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان' دەکات