ڤلاهۆڤیچ: درێسی ژمارە 7 بۆ من گرنگ نییە

02-02-2022
سه‌فین ته‌ها @safintaha
نیشانەکردن دوشان ڤلاهۆڤیچ یوڤێنتوس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

دوشان ڤلاهۆڤیچ، لە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا، دوای ئەوەی بووە یاریزانی یانەی یوڤێنتوس باسی خەون و ئامانجەکانی دەکات و دەڵێت "ژمارە 7م هەڵبژارد، چونکە لە ژمارە 9 نزیکە".
 
دوشان ڤلاهۆڤیچ، گوتی "من بەڕاستی بە پەرۆشم و شانازی دەکەم کە گرێبەستم لەگەڵ یوڤێنتوس واژۆ کردووە، کە یانەیەکی پڕ نازناوە، من زۆر ئامادەم و ئامادەی ئەوەم هەموو شتێک پێشکێشی یانەکەم بکەم کە بتوناین بەیەکەوە ئەنجامی مەزن بەدەستبهێنین".
 
یاریزانە سربییەکە، لە بەردەوامی قسەکانیدا، گوتی "ئەم بژاردەیە ئاسان بوو، چونکە من پێموایە لە دی ئین ئەی یوڤێنتوسدا هەیە کە شەڕ لەسەر بردنەوەکان بکات و هەرگیز کۆڵنەدات، تاوەکو کۆتایی بڕوات و بۆ کەوتنەکانیش هەمیشە بە ئاسانی هەڵبستێتەوە، ئەمەش هەمان شتە لە خوێنی مندایە، بۆیە قورس نەبوو کە یوڤێنتوسم هەڵبژارد".
 
هێرشبەرە نوێیەکەی یوڤێنتوس، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شتێکی زۆر سەرنجڕاکێش و خۆش دەبێت کە یەکەم یاریی خۆی لەگەڵ یوڤێتنوسدا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکات و گوتی "بەڵام سەرەتا دەبێت ئامادەبم، سەرەتا دەبێت راهێنەر بڕیار لەوە بدات ئەو کات بیر لەوە دەکەمەوە کە یەکەم دەرکەوتنم لە چامیۆنزلیگ چۆن دەبێت".
 
لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەش سەبارەت بەوەی کە دەیەوێت وەک هالاند بێت یان ئێمباپێ؟ ڤلاهۆڤیچ گوتی "ئەوەیان هەوڵ دەدەم من ببم بە خۆم نەک بە کەسی دیکە".
 
لە کۆتایی قسەکانیدا، دوشان باسی درێسی ژمارە 7ـیشی کرد و گوتی "درێسی ژمارە 7 بۆ من مانای زۆری نییە، من دڵنیام لە یوڤێنتوس هەموو ژمارەکان گرنگن، بەڵام راستگۆم لەگەڵتان بۆیە ژمارە 7م هەڵبژارد، چونکە نزیکە لە ژمارە 9ـوە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە