یانەیەکی کوردستانی گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی بارسێلۆنا دەکات

02-08-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەیەکی کوردستان بۆ رکابەرییەکانی وەرزی نوێی خولی پلە یەکی تورکیا، گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەکات.
 
یانەی وان سپۆری باکووری کوردستان، دوای ئەوەی وەرزی رابردوو ئاستێکی بەرزی پێشکێشکرد و خۆی گەیاندە خولی پلە یەکی تورکیا، گرێبەستی لەگەڵ ئیڤان سێدریک، یاریزانی کامیرۆنی و تیپی دووەمی یانەی بارسێلۆنا واژۆکرد.
 
وان سپۆر لەسەر لاپەرەی فەرمی خۆی نووسیوویەتی "بەخێربێی ئیڤان سێدریک."
 
دوای ئەوەش دەڵێت "تیپەکەمان بە خواستن لەگەڵ ئیڤان سێدریک، هێرشبەری تیپی دووەمی یانەی بارسێلۆنا گەیشتە رێککەوتن و گرێبەستەکەی بژاردەی کڕینەوەشی لەگەڵ دەبێت."
 
وان سپۆر نووسیوویەتی "سەرەڕای ئەوەی تەمەنی بچووکە، بەڵام سێدریک ئەزموونێکی بەرچاوی لە ئەورووپا بەدەستهێنا و بەخێرایی و هێزی جەستەیی توانای تەواوکردنی یارییەکانی جیاوازە."
 
لە کۆتایی راگەیێنراوەکەیدا یانەکەی باکووری کوردستان دەڵێت "هیوای سەرکەوتن بۆ سێدریک دەخوازین، لە وەرزی نوێدا بەدرێسی سوور و رەشەوە."

 

 
ئیڤان سێدریک بیکو ئێمبۆلۆ، تەمەنی 23 ساڵە، هێرشبەری هەڵبژاردەی کامیرۆنە و لە تیپی خوار 23 ساڵان یاریی دەکات.
 
یاریزانەکە لەسەر ئاستی یانەکان، یاریی بۆ تیپی دووەمی ئەلکۆرکۆن، تیپی دووەمی ڤایادۆلید و یەکەمی ڤایادۆلید یارییکردووە، لە یانەی لاس پاڵماس یارییکردووە و لە وەرزی 2024-2025 بەشێوەی خواستن لە تیپی دووەمی بارسێلۆنا بوو، 29 یاریی بۆ تیپی دووەمی بارسێلۆنا کردووە و 8 گۆڵی تۆمارکردووە.

 
سێدریک لە مەدرید لە دایکبووە، باڵای 1.85 سانتیمەترە و لە هێڵی پێشەوە یاری دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە