کێ دڵخۆشترینە بە تێکچوونی پەیوەندی لامین یامال و نیکی نیکۆل؟

02-11-2025
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لامین یامال نیکی نیکۆل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لامین یامال، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، مشتومڕێکی زۆری دروستکردووە لەسەر تێکچوونی پەیوەندییەکەی لەگەڵ هاوڕێ کچە ئەرجەنتینییەکەی نیکی نیکۆل، دوای پەیوەندییەک کە کاردانەوەیەکی بەرفراوانی لە میدیاکاندا لێکەوتەوە.
 
لامین یامال لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووس خاڤی هویۆس لە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بە رستەیەکی کورت، بەڵام یەکلاکەرەوە، گوتی "ئێمە پێکەوە نەماوین"، کۆتایی بە چەندین مانگ لە چاوەڕوانی و گومان هێنا. 
 
هەواڵی تێکچوونی پەیوەندی لامین یامال لەگەڵ نیکی نیکۆل، وەک ئەوەی ئەستێرەکەی بارسێلۆنا لە لێدوانەکانیدا ئاماژەی پێداوە، وایکردووە هەندێک کەس  بەم هەنگاوە دڵخۆش بن.
 
بارسێلۆنا
 
دابەزینی ئەنجامەکانی بارسێلۆنا بە پلەی یەکەم بەهۆی دابەزینی ئاستی هەندێک لە یاریزانانی یانەکە بوو، لە سەروویانەوە لامین یامال.
 
یامال لەم وەرزەدا ئاستی چاوەڕوانکراوی پێشکێش نەکردووە، ئەمەش وایکردووە هەندێک کەس ئەم دابەزینە بە پەیوەندییەکەی لەگەڵ نیکی نیکۆلەوە ببەستنەوە، بۆیە بەدڵنیاییەوە بەرپرسانی بارسا دڵخۆشن بەنەمانی پەیوەندی نێوان لامین و نیکۆل.
 
هاندەرانی بارسێلۆنا
 
هاندەرانی بارسێلۆنا هیوایەکی زۆریان بە تێکچوونی پەیوەندی یاریزانە بەهرەمەندەکە لەگەڵ نیکی نیکۆل هەیە، بە تایبەت کە سیناریۆکانی رابردوو و دووبارەبوونەوەی ئەوەی لەگەڵ یاریزانی پێشوو، نەیماری بەرازیلی روویدا.
 
هاندەرانی بارسا لەڕێگەی سۆشیال میدیاوە خۆشحاڵیی خۆیان بەم هەواڵە دەربڕی، بەتایبەت کە لامین تەنیا یاریزانێک نییە، بەڵکو پڕۆژەی داهاتووە بۆ دووبارەکردنەوەی ئەوەی ئەفسانەکانی یانەکە وەک لیۆنێل مێسی، چاڤی هێرناندێز و ئاندرێس ئینێستا کردیان.
 
 
هانزی فلیک
 
راهێنەری ئەڵمانی هانز فلیک هیوادارە لامین یامال بەتەواوی بەهێزییەوە دەربکەوێت دوای هەواڵی جیابوونەوەی لە هاوڕێ کچەکەی.

 

فلیک هەوڵدەدات یاریزانەکەی بەشێوەیەکی باشتر ئامادە بکات و وێنەیەکی نایاب لە داهاتوودا پێشکێش بکات لەگەڵ چاکبوونەوەی لە پێکان.
 
خێزانی یامال
 
بێگومان دڵخۆشترینیان خێزانی لامین یامالن. چونکە خێزانەکەی هەر لە سەرەتاوە دژی پەیوەندی یاریزانەکە بوون لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژە ئەرجەنتینییەکە.
 
جیابوونەوەی یامال لە نیکی نیکۆل وەک هەواڵێکی خۆش دەمێنێتەوە بۆ خێزانی ئەستێرە بەهرەمەندەکە، کە خەونیان بە دەستکەوتی گەورەترەوە هەیە بۆ کوڕەکەیان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە