رووداو - هەولێر
جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) رایگەیاند، ئەو یاریزانانەی لە دژی رەگەزپەرستی پاڵپشتی خۆیان بۆ جۆرج فلۆید پێشاندا، شایەنی ئەوەن چەپڵەیان بۆ لێبدرێت نەک سزابدرێن.
فلۆید ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییەبوو، کە بە رەچەڵەک ئەفریقییە و لەلایەن پۆلیسێکی ئەمریکاوە بەشێوەیەکی بێ رەحمانە کوژرا، ئەمەش دەنگدانەوەیەکی جیهانیی لەسەر ئاستی هەموو بوارە جیاوازەکان بەدوای خۆیدا هێنا.
لە خولی ئەڵمانیا، مارکو تورام، جادۆن سانچۆ، ئەشرەف حەکیمی، ویستوون ماکینی، بەشێوەی جیاواز هاوخەمی خۆیان بۆ کوژرانی فلۆید پێشاندا و لە دژی رەگەزپەرستی هەڵوێستیان وەرگرت، کاتێک لە یارییەکانیاندا لە بوندێسلیگا گۆڵیان تۆمارکرد.
لەکاتێکدا ئەوان لە ژێر هەڕەشەی سزاداندا بوون، جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا دەڵێت، هەڵوێستی ئەم دواییەی یاریزانانی خولی ئەڵمانیا، جێگەی رێزە و شاستەی ئەوەیە چەپڵەیان بۆ لێبدرێت نەک سزابدرێن.
سەرۆکی فیفا گوتی، لەسەر هەمووما پێویستە لە دژی رەگەزپەرستی بڵێین نەخێر بە هەموو جۆرەکانییەوە و بە هەموو جۆرەکانی تووندوتیژییەوە بڵێین نەخێر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ