رووداو دیجیتاڵ
یانەی بارسێلۆنا زنجیرەی سەرکەوتنە لەسەریەکەکانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی راگرت و شوێنی خۆی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی لالیگا بەهێزترکرد.
لە یارییەکی پێشخراوی رکابەرییەکانی لالیگادا و لە گەڕی 19 یانەی بارسێلۆنا لە کامپ نو میوانداریی ئاتلێتیکۆ مەدریدی کرد و سەرکەوتنێکی دیکەی بەدەستهێنا.
سەرەتا لە خولەکی 18 ئالێکس باینا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید تۆمارکرد، بەڵام زۆری نەبرد لە خولەکی 25 رافینیا بەشێوەیەکی زۆر جوان ئەنجامەکەی بۆ بلاوگرانا یەکسانکردەوە.
لە خولەکی 36 رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لێدانێکی سزای لەدەستدا و نەیتوانی بارسا پێشبخات، بەمەش نیوەی یەکەم یارییەکە بەیەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتاییهات.
دانی ئۆلمۆ لە خولەکی 64 بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی ئاتلێتیکۆ مەدریدی هەژاند و بارسێلۆنای پێشخست.
خولەکێک پێشکۆتاییهاتنی کاتی زیادکراوی یارییەکە، فێران تۆرێس گۆڵی سێیەمی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
بارسێلۆنا یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە، شوێنی خۆی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکە بەهێزتر و دوای 7 بردنەوەی لەسەریەک ئاتلێتیکۆ مەدرید سەرکەوتنەکانی راگیران و دۆڕا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ