یارییەک دەکرێت هەموو شتێک لە ریال مەدریددا بگۆڕێت

دوێنێ کاژێر 02:37
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای سێ یەکسانبوونی لەسەریەک یانەی ریال مەدرید دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر رێگەی بردنەوەکان و درێژە بە رکابەریکردنی بارسێلۆنای پێشەنگی ریزبەند بدات.
 
لە یارییەکی پێشخراوی گەڕی 19ـی لالیگادا، کاژێر 21:00 یانەی ریال مەدرید لە یارییەکی زەحمەتدا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو یاری دەکات و دەیەوێت هاندەرانی بەبردنەوەیەک ئاشتبکاتەوە، دوای ئەوەی لە سێ گەڕی رابردووی لالیگادا بەسەریەکەوە یەکسانبوو و بەو هۆیەوە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەی لە بەرژەوەندی یانەی بارسێلۆنا لەدەستدا.
 
یانەی شاهانە ئێستا 4 خاڵ لە بارسێلۆناوە دوورە، هەر ئەنجامێکی دیکە جگە لە بردنەوەی یارییەکەی ئەمشەو شوێنەکەی لە پلەی دووەمی ریزبەندیی خولەکە دەخاتە مەترسییەوە، لەکاتێکدا تەنیا یەک خاڵ لە ڤیاریالەوە دوورە.
 
ئاتلێتیک بیلباو شەش بردنەوە، دوو یەکسانبوون و شەش دۆڕانی هەیە و لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی خولەکەیە و دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات و زیاتر لە پلەکانی پێشەوە نزیک ببێتەوە.
 
بیلباو وەرزی رابردوو لە یاریگەی خۆیدا لە ریال مەدریدی بردووەتەوە و دەیەوێت ئەمشەویش بردنەوەیەکی دیکە بەرامبەر یانەی شاهانە تۆماربکات.


ریال مەدرید بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت و داهاتووی چابی ئەلۆنسۆ، راهێنەری یانەکە دیارنییە، دۆڕان لەم یارییە رەنگە ئەو راهێنەرە بخاتە نێو دۆخێکی ئاڵۆزترەوە و دەنگۆکانی دوورخستنەوەشی زیاتر دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە