بەتۆمەتی گەندەڵی سکاڵایەک دژی بارسێلۆنا تۆمارکرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن بارسێلۆنا نێگرێرا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رۆژنامەڤانێکی بنکۆڵکار سکاڵایەکی فەرمی دژی یانەی بارسێلۆنا پێشکەش بە لیژنەی رەوشت لە یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا دەکات، کە یانە کەتەلۆنییەکە تۆمەتبار دەکات بە گەندەڵی وەرزشی سەبارەت بە کەیسی نێگرێرا.
 
رۆژنامەڤانی ئیسپانی، خوان لویس مارتین دی پوزوێلۆ جێنیس، سکاڵایەکی فەرمی پێشکەشی لیژنەی رەوشتی سەر بە یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا کرد، تێیدا یانەی بارسێلۆنا بە 'گەندەڵی وەرزشی' تۆمەتبار دەکات لەسەر پاشخانی دۆسێیەی بەناوبانگی  نێگرێرا.
 
ئامانجی سکاڵاکە کاراکردنی رێڕەوی سزادانی وەرزشییە لەناو فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، هەروەها داواکارییەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەگەری سەپاندنی سزای وەرزشی بەسەر یانەی بارسێلۆنادایە لە حاڵەتی سەلماندنی ئەو سەرپێچییانەی پەیوەستن بە دۆسێیەکەوە.
 
بەپێی ئەوەی لە سکاڵاکەدا هاتووە، یانە ەکتەلۆنییەکە تۆمەتبارە بەوەی لەنێوان ساڵانی 2001 بۆ 2018 بڕی نزیکەی 1.4 ملیۆن یۆرۆی بە کۆمپانیایەکی سەر بە نێگرێرا داوە، کە لەو ماوەیەدا ناوبراو پۆستی جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی هەبووە.
 
تۆمەتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم پارەدانە بەمەبەستی ئەنجامدانی کارێک بووە کە کاریگەری لەسەر بڕیاری ناوبژیوانان هەبێت بۆ بەرژەوەندی یانە کەتەلۆنییەکە، ئەمەش لەوانەیە کاریگەری کردبێتە سەر ئەنجامی هەندێک لە پاڵەوانێتییە ناوخۆییەکان لەو ساڵانەدا.
 
بەپێی سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان، هەمان ئەم سکاڵایە پێشکەشی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا) دەکرێت.
 
خوان لویس مارتین بە یەکێک لە دیارترین رۆژنامەڤانانی  بنکۆڵکار دادەنرێت لە ئیسپانیا. بەوە ناسراوە کە دۆسێیەکانی گەندەڵی و دۆسیێیە هەستیارەکان ئاشکرا دەکات!.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە