لیڤەرپوول لە لەندەن ئەرکی قورسە

04-10-2025
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن لیڤەرپوول چێڵسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی لیڤەرپوول هەوڵی دەرچوون لەژێر کاریگەرییەکانی شکست بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس دەدات، کاتێک لە لەندەن لە ئەرکێکی قورسدا، رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.
 
لیڤەرپوول کە هەفتەی رابردوو دوو یاریی بەسەریەکەوە لە پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ دۆڕاندووە، نایەوێت دووچاری سێیەم نووچدان ببێتەوە، بەتایبەت کە یانەکە لە هاوینی ئەمساڵدا پارەیەکی زۆر لە نوێکردنەوەی پێکهاتەکەی و هێنانی چەندین ئەستێرەدا خەرجکردووە.
 
یارییەکە کاژێر 19:30 بە کاتی باشووری کوردستان، لەسەر یاریگەی ستامفۆرد بریج بەڕێوەدەچێت. لیڤەرپوول دەیەوێت بەبەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە بپارێزێت، لەکاتێکدا چێڵسی چاوی لە نزیکبوونەوەی زیاترە لە تیپەکانی پێشەنگی ریزبەندییەکە.
 
لیڤەرپوول تاوەکو ئێستا 15 خاڵی لە شەش یاریدا کۆکردووەتەوە، بەڵام ئاست و ئەنجامی تیپەکە جێگەی رەزامەندیی هاندەرەکانی نییە، بەتایبەت سەرنجی زۆر لەسەر تواناکانی فلۆریان ڤێرتزی ناوەڕاستکاری تیپەکە هەیە کە یەکێکە لە گرانترین گرێبەستەکانی مێژووی تۆپی پێ.
 
ڤێرتز هاوینی ئەمساڵ بە 125 ملیۆن یۆرۆ لە بایرلیڤەرکوزنی ئەڵمانییەوە روویکردە رێدز، بەڵام تاوەکو ئێستا ئاستی وەک پێویست نییە، خاوەنی هیچ گۆڵ و ئەسیستێک نییە لەگەڵ یانە نوێیەکەی.
 
ئینزۆ مارێسکا، راهێنەری یانەی چێڵسی کە تیپەکەی هەشت خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی خولەکەیە، رایگەیاندووە، "ئەگەرچی لیڤەرپوول ئاستی وەک وەرزی رابردوو نییە، بەڵام هێشتا مەترسیدارە".
 
مارێسکا لە یارییەکەی ئەمشەودا، ناچارە مامەڵە لەگەڵ یاریینەکردنی بەشێکی بەرچاوی یاریزانەکانیدا بکات. ئەمشەو مارێسکا لە تواناکانی هەریەکە لە کۆڵ پاڵمەر،لیڤی کۆڵوێل و ویسڵی فۆفانا بە هۆی پێکان و چاڵوبا بەهۆی کارتی سووربێبەش دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە