پێش جامی سوپەری ئیسپانیا.. هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی ریال مەدرید

دوێنێ کاژێر 04:35
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید دوایین مەشقەکانی بۆ یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا ئەنجامدا، بەر لەوەی لە مەدریدەوە بچێتە سعودیە بۆ بەشداریکردن لە جامەکەدا.
 
یانەی ریال مەدرید دوای بردنەوە گەورە و گرنگەکەی بەرامبەر یانەی ریال بێتیس، لە کۆمەڵگەی وەرزشی ڤالدێبێباس مەشقەکانی ئەنجامدا و لەنێو مەشقەکاندا هەواڵی دڵخۆشکەر بۆ تیپەکە و هاندەرانی لۆس بلانکۆس هەبوو.
 
لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەدا، دانی کارڤاخاڵ، کاپتنی تیپەکە و دین هاوسن بەتەواوی بەشدارییان لە مەشقە بە کۆمەڵەکاندا کردووە و بۆ یارییکردن لە جامی سوپەری ئیسپانیادا ئامادەن و لەگەڵ شاندی یانەکە دەچنە سعودیە.

 
جگە لەوە کیلیان ئێمباپێ، لە هۆڵی وەرزشیدا مەشقی کردووە و سبەی بەتەواوی یەکلادەبێتەوە کە ئەو یاریزانە دەتوانێت بەشداری لە جامی سوپەری ئیسپانیادا بکات یان نا، بەتایبەت دوای ئەوەی بەهۆی پێکانەوە بەرامبەر ریال بێتیس یاریی نەکرد.
رۆژی سێشەممە یانەی ریال مەدرید یەکەکی مەشقی بەیانی ئەنجامدەدات و دوای نیوەڕۆ بەرەو جەددە بەڕێدەکەوێت، یانەکە دوایین هەڵسەنگاندن بۆ کیلیان ئێمباپێ دەکات و بڕیار لەبارەی دۆخی یاریزانەکەوە دەدرێت.

 
جامی سوپەری ئیسپانیا، رۆژی چوارشەممە دەستپێدەکات، لە یەکەم یاریی قۆناخی پێشکۆتاییدا بارسێلۆنا و ئاتلێتیک بیلباو رووبەڕووی یەکدەبنەوە، رۆژی پێنجشەممە ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە دێربیی مەدریددا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە