هەژار سابیر: ئاکرێ فێری سەرکەوتن بووە

05-05-2025
سیڤەر بێستوون
نیشانەکردن هەژار سابیر یانەی ئاکرێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەیانی سێشەممە یاریی پێشکۆتایی جامی کوردستان لەنێوان ئاکرێ و هەندرێن بەڕێوەدەچێت و هەژار سابیری راهێنەری یانەی ئاکرێ لەو بارەیەوە بۆ رووداو گوتی "دەبێت یارییەکە ببەینەوە و هاندەرانمان ئاشت بکەینەوە". 
 
یارییەکە کاژێر 16:00 لە یاریگای ئاکرێ بەڕێوەدەچێت، هەردوو یانە سێ یارییان لە جامەکە بردووەتەوە و گەیشتوونەتە ئەم قۆناخە.
 
هەژار سابیر، راهێنەری یانەی ئاکرێ بۆ رووداو ئاشکرایکرد " هەندرێن تیپێکی بەهێزە، بەڵام ئێمە لە هەموو روویەکەوە ئامادەین و ئامادەکاریی تەواومان بۆ هەموو خاڵە بەهێز و لاوازەکانی تیپی بەرامبەر کردووە، چونکە ئەم یارییە قەرەبوو ناکرێتەوە و وەک خول نییە، بۆیە بەدڵنیاییەوە بەباشی بۆ بردنەوە ئامادەین".
 
ئەو راهیەنرە گەنجە هەروەها گوتی "ئاکرێ فێرە سەرکەوتن بووە، بۆیە ئەگەر پێنچ یاری ببەینەوە کەس باسی ناکات، بەڵام ئەگەر یەک یاری بدۆڕێین گلەیی دەکەین". 
 
هەژار سابیر، سەبارەت بە گرنگی هاندەر بۆ یانەکەی، گوتی "هاندەرانی یانەی ئاکرێ ژمارە یەکن نەوەک 12، ئێستاش ئەم هاندەرانە دڵیان لێمان رەنجاوە، بۆیە ئێمە پێویستە هاندەرانمان ئاشت بکەینەوە بەبردنەوەی ئەم یارییە، من پێموایە ئەم یارییە یاریی وەرزە بۆ یانەی ئاکرێ". 
 
هەردوو یانە لە وەرزی رابردووی جامی کوردستان لە یاریی کۆتایی رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و هەندرێن بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئاکرێی بردەوە و بووە پاڵەوانی جامی کوردستان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە