ترسێنەر.. مێژوو لە بەرژەوەندی ریال مەدریدە

05-07-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید بۆرووسیا دۆرتموند
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمشەو لە دوایین یاریی قۆناخی هەشتی مۆندیالی یانەکاندا، هەردوو یانەی ریال مەدرید و بۆرووسیا دۆرتموند رووبەڕووی یەکدەبنەوە، هەردوو یانە زۆرجار رووبەڕووی یەکبوونەتەوە و مێژوو لە بەرژەوەندی یانە ئیسپانییەکەیە.
 
هاندەرانی یانەی شاهانە چاوەڕێن ئەمشەو مێژوو گەشەکەی ریال مەدرید بەرامبەر یانە ئەڵمانییەکە درێژەی هەبێت و یانەکە قۆناخێکی دیکەی مۆندیال ببڕێت.
 
زمانی ژمارەکان
 
* ریال مەدرید و بۆرووسیا دۆرتموند بۆ یەکەمجار لە وەرزی 1997-1998 لە چامپیۆنزلیگدا رووبەڕوو یەکبوونەتەوە و ریال مەدرید یەکەم یاریی بە 2-0 بردووەتەوە.
 
* هەردوو یانە 16 یارییان بەرامبەر یەکدی کردووە، ریال مەدرید 8 یاریی بردووەتەوە، تەنیا 3 یاریی دۆڕاندووە و 5 یارییان بە یەکسانبوون کۆتاییهاتووە.
 
* یاریزانانی ریال مەدرید لە مێژوودا 31 گۆڵیان بەرامبەر دۆرتموند کردووە، یانە ئەڵمانییەکە 23 گۆڵی تۆمارکردووە.
 
* دوایینجار ئەم دوو یانەیە رووبەڕووی یەکبوونەوە، ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بوو لە 2024-2025، یانەی ریال مەدرید 5-2 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
 
* کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدرید گۆڵکاری رووبەڕووبوونەوەکانی نێوان هەردوو یانەیە و 7 گۆڵی بەرامبەر دۆرتموند کردووە.
 
* لەو یاریزانانەی لە یارییەکەی ئەمشەودا یاری دەکەن، ڤینیسیۆس زۆرترین گۆڵی لە رووبەڕووبوونەوەکانیاندا هەیە لە 2 یارییدا بەرامبەر دۆرتموند 4 گۆڵی تۆمارکردووە.
 
* چابی ئەلۆنسۆ، بەرامبەر نیکۆ کۆڤاچ، راهێنەری بۆرووسیا دۆرتموند 5 یاریی ئەنجامداوە، 2 سەرکەوتن، 2 یەکسانبوون و 1 دۆڕانی هەیە.
 
* کیلیان ئێمباپێ بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتموند 9 یاریی ئەنجامداوە، 5 یاریی بردووەتەوە، 3 جار دۆڕاوە و لە 1 یارییدا یەکسانبووە.
 
* ئێمباپێ بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتموند 4 گۆڵی تۆمارکردووە و 2 گۆڵی دروستکردووە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە