رووداو دیجیتاڵ
یانەی هەولێر لەسەر ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە و سێ خاڵی دیکەی لە خولی نایابی عێراقدا لەدەستدا و زۆر بە خراپی بە یانەی سناعە دۆڕا.
یارییەکە لە یاریگەی فرانسۆ هەریری لە هەولێر بەڕێوەچوو، یانەی هەولێر لە رکابەرییەکانی گەڕی 15ـی خولی عێراقدا میوانداریی یانەی سناعەی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامێکی گەورە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر پێ دۆڕاند.
لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا هیشام ئەحمەد بە باشترین ئاستی خۆیەوە دەرکەوت و هاتریکی لە یارییەکەدا تۆمارکرد، نیوەی یەکەم بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی یانەی سناعەی میوان کۆتاییهات.
لە سەرەتای نیوەی دووەمدا هەمان یاریزان گۆڵی چوارەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی کردە 4-0 بۆ یانەی سناعە.
یارییەکە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی یانەی سناعە کۆتاییهات، هەولێر تووشی گەورەترین دۆڕانی بوو لەم وەرزەدا و لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا سێ خاڵی دیکەی لەدەستدا.
پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند هاندەرانی یانەی هەولێر بە تووڕەییەوە رووبەڕووی دەستەی کارگێڕیی یانەی هەولێر بوونەتەوە، هاندەران لە ناوەڕاستی گێمەکاندا، ناڕەزایەتی خۆیان گەیاندە کارگێڕیی یانەکە و داوای دەستلەکارکێشانەوەیان دەکەن، هاندەرێک دەڵێت " هەولێر زیاتر لە 3 ملیاری خەرجکردووە، ئەمە هەولێرە؟.
لە 7 یاریی رابردوودا هەولێر هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە و لە ناوچەی دابەزینی خولی نایابی عێراقدایە، یانەکە لەم وەرزەدا تەنیا 3 یاریی بردووەتەوە لە 5 یارییدا یەکسانبووە و 7 یاریی دۆڕاندووە، یاریی داهاتووی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی زاخۆ دەبێت، کە رۆژی شەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
هەولێر تاوەکو ئێستا تەنیا 13 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی حەڤدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە، سناعە لە کاتێکدا لێی بردەوە، کە ئەمە سێیەم بردنەوەیەتی لەم وەرزەی خولەکەدا و بووە خاوەنی 9 خاڵ و سەرکەوت بۆ پلەی هەژدەیەم.
هەولێر تاوەکو ئێستا تەنیا 13 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی حەڤدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە، سناعە لە کاتێکدا لێی بردەوە، کە ئەمە سێیەم بردنەوەیەتی لەم وەرزەی خولەکەدا و بووە خاوەنی 9 خاڵ و سەرکەوت بۆ پلەی هەژدەیەم.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ