هەمووانی شۆککردووە و بازاڕی گەرم دەبێت

06-07-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن گۆنزالۆ گارسیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گۆنزالۆ گارسیا، یاریزانی لاوی یانەی ریال مەدرید بووەتە جێگەی سەرنجی یانە گەورەکانی ئەورووپا و میدیای ئیسپانیا دەڵێت "10 دەستەوارە بۆ ئەو یاریزانە ئامادەن."
 
گارسیا لە یاریی بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتموند، گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد و هاوکاریی یانەکەی کرد بۆ گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالی یانەکان. دوای تۆمارکردنی ئەو گۆڵە و بردنەوەی یارییەکەش لەبارەی یاریی داهاتوویان بەرامبەر پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، گۆنزالۆ گوتی "پاریس سانجێرمان تیپێکی ئاساییە."
 
گارسیا دوای یارییەکە گۆنزالۆ گوتی "من 200٪ دڵخۆشم، بەوەی بەم درێسەوە چوار گۆڵم تۆمارکردووە، زۆر زۆر دڵخۆشم، بەراستی هەست دەکەم بەبەختم کە هاوشانی ئێمباپێ یاری دەکەم، هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە کە هەلی ئەوەم هەبێت بەیەکەوە یاری بکەین."
 
لەبارەی ئەوەی لە قۆناخی داهاتوودا بەرامبەر پاڵەوانی ئەورووپا یاری دەکەن، گۆنزالۆ دەڵێت "پاریس سانجێرمان تەنیا تیپێکی ئاساییە، راستە وەرزێکی نایابی هەبووە، بەڵام ئێمە ریاڵ مەدریدین و دەبێت بیسەلمێنین."
 
میدیای ئیسپانی دەڵێت "بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە مۆندیالی یانەکاندا پێشکێشی دەکات، 10 دەستەوارە پێشکێشی گۆنزالۆ گارسیا کراون، لە ئینگلتەرا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا چەندین یانە داوای ئەو یاریزانە دەکەن."
 
ئەمە لەکاتێکدایە یاریزانەکە تەمەنی تەنیا 21 ساڵە، نرخەکەی 8 ملیۆن یۆرۆیە و گرێبەستەکەی لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە ریال مەدرید دەستبەرداری ئەو یاریزانە نابێت و چابی ئەلۆنسۆ دەڵێت "گۆنزالۆ گارسیا، هێرشبەرێکی راستەقینەیە لە سەرەڕمدا و دڵخۆشین کە ئەو لە گەڵمانە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە