دیبالا و دیماریا گەڕانەوە ریزەکانی هەڵبژاردەی تانگۆ

06-11-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پاولۆ دیبالا دیماریا
A+ A-

رووداو دیجیتال

لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاریی داهاتووی پاڵاوتنەکانی مۆندیال راگەیاند و پاوڵۆ دیبالاش بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کرایەوە.

سکالۆنی بە هێڵێکی هێرشبەری بەهێزەوە بۆ دوو یاریی داهاتووی خۆی ئامادەدەکات، کە پاوڵۆ دیبالا، لاوتارۆ مارتینێز و لیۆنێل مێسی سەرکردایەتی ئەو لیستە 25 یاریزانییە دەکەن کە بۆ دوو یاریی داهاتوو بانگهێشتکراون.

جگە لەو سێ یاریزانە ئانخێل دیماریاش بۆ هەڵبژاردەکە بانگهێشتکراوەتەوە، بەڵام سێرجیۆ ئەگوێرۆ جارێکی دیکە بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت هاوکاریی هەڵبژاردەکە بکات.

رۆژی 13ـی ئەم مانگە، لە یارییەکی بەهێزدا ئەرجەنتین میوانداریی هەڵبژاردەی پاراگوای دەکات، دوای پێنج رۆژ لەو یارییە تانگۆ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی هەڵبژاردەی پیرو دەبێتەوە.

لە دوو گەڕی رابردووی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر، ئەرجەنتین هەردوو یارییەکەی بردووەتەوە و ئێستا هاوشانی بەرازیل خاوەنی 6 خاڵە و لە پلەی دووەمی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوورە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە