ریال مەدرید لە گواستنەوەی ئەستێرەیەک نزیکدەبێتەوە

21 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بوندێسلیگا نزیکدەبێتەوە و یانەکەشی دەیەوێت بیفرۆشێتەوە یانەیەکی دەرەوەی وڵاتەکەی.
 
بەپێی هەواڵی میدیای ئەڵمانیا، یانەی بۆرووسیا دۆرتموند بەلایەوە باشترە نیکۆ شلۆتەربێک، بەرگریکاری یانەکەی بفرۆشێتە یانەیەکی دەرەوەی ئەڵمانیا، نەک یانەیەک کە لە خولی ناوخۆدا رکابەریی ئەوان بکات.
 
رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی دەڵێت "نرخی نیکۆ شلۆتەربێک ئێستا 50 ملیۆن یۆرۆیە و نزیکترین یانە بۆ گواستنەوەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییە."
 
ریال مەدرید ماوەیەکی زۆرە چاودێریی ئەو یاریزانە دەکات و دەیەوێت بە گواستنەوەی هێڵی بەرگریی یانەکەی بەهێزتربکات.
 
بیڵد زیاتر دەڵێت "یانەی بایرن میونشن هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات، تەنانەت ئەگەر دایۆت ئۆپامیکانۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەش نوێبکاتەوە، ئەو یاریزانە هەر لە پلانەکانی باڤارییەکاندا دەمێنێتەوە، جگە لەوەش هێشتا داهاتووی کیم مین جای لەگەڵ یانەکە یەکلایی نەکراوەتەوە."
 
شلۆتەربێک تەمەنی 26 ساڵە، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بۆرووسیا دۆرتموند لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت و ئامادەنییە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێبکاتەوە و پێشتریش دەستەوارەیەکی بۆرووسیا دۆرتموندی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە