کۆنفڕانسلیگ لە کۆتایی نزیکدەبێتەوە و ئەمشەو دوو یانە دەگەنە فایناڵ

08-05-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کۆنفرانسلیگ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمشەو یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی کۆنفرانس لیگ بەڕێوەدەچن و دوو یانە دەگەنە یاری کۆتایی پاڵەوانەتییەکە. لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا، لە یاریی لووتکەدا یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵی لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا بەرامبەر یانەی ریال بێتیسی ئیسپانی یاری دەکات. 
 
لە یاری چووندا یانە ئیسپانییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و دەیەوێت بە سەرکردایەتیی هەریەکە لە ئیسکۆ و ئەنتۆنی، پارێزگاری لەو ئەنجامە بکات و خۆی بگەیەنێتە یاری کۆتایی پاڵەوانەتییەکە.
 
لە بەرامبەردا یانەی فیۆرێنتینا چاوی لەوەیە سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت، بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە نێو کەشوهەوای یارییەکە و ئەنجامەکە لە بەرژەوەندیی خۆی پێچەوانە بکاتەوە بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی. 
 
یانەی چێڵسی هەنگاوێکی بچووک لە گەیشتن بە یاریی کۆتایی کۆنفڕانسلیگ دوورە و ئەمشەو دەیەوێت ئەو هەنگاوەش تەواو بکات.
 
لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا، یانەی چێڵسی لە یاریگەی خۆیدا میوانداریی یانەی یورگاردنی سوێدی دەکات.
 
لە یاریی چووندا چێڵسی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی تۆمارکردووە و ئەمشەو چاوی لەوەیە رێگەکەی بەرەو یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە تەواو بکات.
 
لە بەرامبەر یورگاردن هیچ شتێکی نەماوە بۆ ئەوەی لەدەستیبدات و مەگەر بە سوپرایز بتوانێت چێڵسی لە گەیشتن بە یاریی کۆتایی بێبەش بکات.
 
ئەم شەو هەردوو یارییەکە کاژێر 22:00 بەڕێوەدەچن و دوو یانە دەگەنە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە و رۆژی بیست و هەشتی ئەم مانگە لە پۆڵەندا رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتییەکە دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە