لێدوانی فەرمی ریڤەرپلەیت لەبارەی گرێبەستێکی ریال مەدریدەوە

09-06-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی یانەی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی لەبارەی ئەگەری چوونی فرانکۆ ماستانتونۆ، ئەستێرەی لاوی یانەکەی بۆ یانەی ریال مەدرید قسەدەکات و دەڵێت "ماستانتونۆ یەکێک لە بەهرەمەندترین یاریزانەکانی 20 بۆ 30 ساڵی رابردووە."
 
خۆرخی بریتۆ، سەرۆکی یانەی ریڤەرپلەیت، لەبارەی ماستانتونۆ قسەیکرد و گوتی "بەندێک لە گرێبەستی یاریزانەکەدا هەیە رێگەی دەدات بڕوات، یانە ناتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئەمە بکات، ئەگەر یاریزانەکە بیەوێت بڕوات و بڕیاری رۆیشتن بدات، ئەگەر یاریزانەکە بڕیاری رۆیشتن بدات، زۆر شت نابێت کە ئێمە بتوانین بیکەین."
 
سەرۆکی یانە ئەرجەنتییەکە زیاتر قسەیکرد و دەڵێت "زۆر باسی ئەوە دەکرێت بۆچی بڕگەی ئازادکردنەکەی بەرزتر ناکرێتەوە، بەڵام وەکو ئەوە نییە کە من بیرم لێی نەکردبێتەوە، بەڕێوەبەرەکانی یاریزانەکە داوای بەرزکردنەوەیەکی زۆر دەکەن، بۆ ئەوەی یاریزانەکە بەها و قازانجی بۆ یانەکە هەبێت."
 
خۆرخی گوتی "ماستانتونۆ یەکێک لە بەهرەمەندترین یاریزانەکانی دوایین 20 بۆ 30 ساڵی رابردووە لە ئەرجەنتین."
 
قسەکانی سەرۆکی یانەی ریڤەرپلەیت لەبارەی فرانکۆ ماستانتونۆوە لەکاتێکدایە یاریزانەکە نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییەوە، ئەو یاریزانە تەمەنی 17 ساڵە، بە قاچی چەپ یاری دەکات و ژمارە 30 دەپۆشێت، پێشتر گوتبووی " مێسی نموونەی باڵای منە، لە خۆشەویستی ئەو ژمارە 30ـم هەڵبژاردووە."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە