رووداو ـ هه‌ولێر
ئه‌مشه‌و یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و دوو یاری به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه له یه‌كه‌میاندا لایپزیگی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی رێد بول ئا‌رێنا میوانداری تۆتێنهامی ئینگلیزی ده‌كات، له یاری دووه‌میشدا یاریگه‌ی مێستایا ده‌بێته شانۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤالێنسیای ئیسپانی و ئاتالانتای ئیتالی.
لایپزیگ به وره‌یه‌كی باشه‌وه ده‌ست به یارییه‌كه ده‌كات، به‌و پێیه‌ی له یاری چووندا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له تۆتێنهامی بردووه‌ته‌وه، كه بێگومان ئه‌ركی خۆزێ مۆرینیۆ و تیپه‌كه‌ی زه‌حمه‌ت ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش كه باشترین یاریزانه‌كانی به‌هۆی پێكانه‌وه ناتوانن به‌شداری له‌و یارییه‌دا بكه‌ن، كه بێگومان به بوونی ئه‌وان هیواكانی مۆرینیۆ و جه‌ماوه‌ری یانه‌كه زۆرتر ده‌بوون بۆ ئه‌نجامدانی ریمۆنتادایه‌ك له‌نێو خاكی ئه‌ڵمانه‌كان.
ئه‌وه‌ی زیاتر بێئومێدی به هانده‌رانی یانه له‌نده‌نییه‌كه داوه، مێژووی مۆرینیۆیه له چامپیۆنزلیگدا، كه هه‌ر كاتێك یاری یه‌كه‌می له قۆناخێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا دۆڕاندبێت، نه‌یتوانیوه له یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا كه‌مباك بكات، بێجگه له جارێك كه له‌گه‌ڵ چێڵسی ئینگلیزی له وه‌رزی 2004 ـ 2005 كردوویه‌تی. له‌وه‌ش خراپتر خودی سپێرزیش له دوایین 10 جار كه له یاری چووندا دۆڕابێت 8 جار ده‌ركراوه.
تاكه ئاماری ئومێدبه‌خش بۆ له‌نده‌نییه‌كان ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجاره له مێژوودا لایپزیگ میوانداری تۆتێنهام بكات، به‌ڵام یانه ئینگلیزییه‌كه له دوایین 5 یاری كه له‌نێو ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامیداون، ته‌نیا یه‌ك شكستی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌مساڵ بوو به‌رامبه‌ر بایرن میونشن، بەڵام ئەمجارە نەک نابێت بدۆڕێن، بەڵکو دەبێت بیبەنەوە.
لایپزیگ كه به‌مدواییه تا رادده‌یه‌ك له ركابه‌ری بۆندسلیگا دووركه‌وتووه‌ته‌وه، هه‌وڵده‌دات به تێپه‌ڕاندنی تۆتێنهام و گه‌یشتن به قۆناخی 8ی چامپیۆنزلیگ دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆش بكات، كه بێگومان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ش سوود له جه‌ماوه‌ر و یاریگه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت و كارگێڕی یانه‌كه دووپاتیكرده‌وه كه هانده‌رانی ئاماده‌ی یاریگه ده‌بن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا داوایكردووه له هیچ بۆنه‌یه‌كدا هه‌زار كه‌س پێكه‌وه كۆنه‌بنه‌وه.
له یاری دووه‌مدا پێده‌چێت ئه‌ركی ئاتالانتا ئاسان بێت، ئه‌گه‌رچی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی ڤالێنسیا ده‌بێته‌وه، به‌و پێیه‌ی یاری چوونی به ئه‌نجامی 4 ـ 1 بردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیتالییه‌كان به چاوی بایه‌خه‌وه سه‌یری ئه‌م یارییه ده‌كه‌ن و نایانه‌وێ هیچ دەر‌فه‌تێك به ئیسپانییه‌كان بده‌ن له‌نێو خاكی خۆیاندا ریمۆنتادایه‌ك بكه‌ن، بۆیه جیان پیێرۆ گاسپێرینی راهێنه‌ری ئاتالانتا ده‌ڵێت "ئه‌م یارییه گرنگترین یارییه له مێژووی 112 ساڵ ته‌مه‌نی یانه‌كه‌ماندا، ده‌مانه‌وێ لۆمباردی بكه‌ینه بریكاری دڵخۆشی له ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا".
ڤالێنسیا هه‌رگیز له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی یاری به‌رامبه‌ر ئاتالانتا نه‌كردووه، به‌ڵام هانده‌رانی ئاتالانتا دڵخۆش ده‌بن ئه‌گه‌ر بزانن كه ڤالێنسیا له دوایین 9 یاری قۆناخه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا هیچ بردنه‌وه‌ی نییه، 5 جار یه‌كسانبووه و 4 یاریشی دۆڕاندووه. هه‌روه‌ها دوایین بردنه‌وه‌ی له چامپیۆنزلیگدا به‌جیاوای 3 گۆڵ بۆ 19 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ