ڤیدیۆ؛ ریال مەدرید زیاتر لە نازناوی لالیگا نزیکدەبێتەوە

10-04-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ریال مەدرید
ریال مەدرید
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید لەسەر بردنەوەکانی بەردەوامە و هەنگاوێکی دیکە لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا نزیکبووەوە.

ریال مەدرید لەنێو یاریگە و هاندەرانی بەرامبەر یانەی خێتافی یارییکرد و یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
 
فێدریکۆ ڤالڤێردی بە لێدانێکی بەهێز یەکەم مەترسیی خستە سەر گۆڵی تیپی میوان، بەڵام گۆڵپارێز تۆپەکەی گەڕاندەوە.
 
لە خولەکی 37 بە ئاسیستێکی جوانی ڤینیسیۆس، کاسێمیرۆ بەلێدانی سەر گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ریال مەدرید تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو گۆڵە کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا ریال مەدرید گوشارەکانی بۆ سەر گۆڵی رکابەرەکەی زیادکرد، چەندجارێک خۆی لە گۆڵ نزیککردەوە، بەڵام تەنیا لوکاس ڤاسکێز سەرکەوتوو بوو کاتێک گۆڵی دووەمی یانەی شاهانەی تۆمارکرد.
 
ریال مەدرید یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە، ژمارەی خاڵەکانی لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا بۆ 72 خاڵ بەرزکردەوە، یاریی داهاتووی بەرامبەر یانەی سێڤییایە، بەڵام کاسێمیرۆ بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانی بەشداری لە یارییەکەدا ناکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یانەی زاخۆ

فیفا براوەی خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت و زاخۆ بۆ 'باشترین هاندەری جیهان' رکابەرە

فیفا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2025 لە دەوحە خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت، یانەی زاخۆش رکابەری بۆ بردنەوەی 'خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان' دەکات