رووداو دیجیتاڵ
رکابەرییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کۆتاییهاتن، ئەو یانانەی گەیشتنە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ ناسنامەیان دەرکەوت.
لە قۆناخی داهاتووی گەورەترین و سەرنجڕاکێشترین پاڵەوانێتیی تۆپی پێ لەسەر ئاستی یانەکانی جیهان، چوار یانەی ئیسپانی، چوار یانەی ئەڵمانی، سێ یانەی ئینگلیزی، سێ یانەی ئیتالی، یانەیەکی فەرەنسی، یانەیەکی پۆرتوگالی دەبیندرێن کە ئەمانەن.
ئەو یانانەی بە یەکەم سەرکەوتوون، بایرن میونشن - ریال مەدرید - مان سیتی، لیڤەرپوول - چێڵسی - دۆرتموند - یوڤێنتوس - پاریس سانجێرمان.
ئەو یانانەی بە دووەم گەیشتنە قۆناخی شازدە، ئاتلێتیکۆ مەدرید - مۆنشنگلادباخ - پۆرتۆ - ئاتالانتا - سێڤییا - لازیۆ - بارسێلۆنا - لایپزیگ
تیروپشکی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە شاری نیۆنی سویسرا رادەکێشرێت، کاژێر 14:00 بەکاتی هەولێر رێورەسمی راکێشانی تیروپشکەکە دەستپێدەکات.
لەم قۆناخەی پاڵەوانێتییەکەدا، نابێت یانەکانی دوو وڵات بەریەک بکەون، هەروەها ئەو یانانەی لە کۆمەڵەی یەکدی گەیشتوونەتە قۆناخی داهاتوو بەریەک ناکەون.
ئەوەی لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزەدا دەبیندرێت، یانەیەکی نوێیە کە یانەی بۆرووسیا مۆنشنگلادباخە و یەکەمجارە لە مێژوویدا دەگاتە ئەم قۆناخە، جگە لەوەش لە دوای 2014-2015 یەکەمجارە 4 یانەی ئەڵمانی دەگەنە قۆناخی شازدە.
یارییەکانی چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ لە 16-17-23-24ـی شوباتی 2021 بەڕێوەدەچن، یارییەکانی گەڕانەوە لە 9-10-16-17ـی ئاداری 2021 دەکرێن.
رۆژی 19ـی ئاداری 2021 تیروپشکی یارییەکانی قۆناخی هەشت، پێشکۆتایی و یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا رادەکێشرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ