رووداو دیجیتاڵ
مۆندیالی یانەکان، لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، پاڵەوانێتییەکە جیاواز و سەرنجڕاکێش دەبێت و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا 32 یانە بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا دەکەن.
یانە بەشدارەکانی پاڵەوانێتییەکە بەسەر 8 کۆمەڵەدا دابەشکراون، دەیان ئەستێرە و یاریزانی جیاواز لەسەر ئاستی هەموو جیهان بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی نازناوەکە لە ئەمریکا دەبن و رکابەری لەسەر بردنەوەی جامێک دەکەن کە خەڵاتی دارایی بردنەوەی 125 ملیۆن دۆلارە و کۆی گشتیی خەڵاتەکانیشی دەگاتە یەک ملیار دۆلار.
یارییەکانی مۆندیالی یانەکان، لە 11 شار و 12 یاریگەی جیاوازی ئەمریکا بەڕێوەدەچن، رۆژی 15-6-2025 دەستپێدەکات و 13-7-2025 کۆتاییدێت.
ئەو یاریگانەی یارییەکانی مۆندیالی یانەکانی تێدا دەکرێن ئەمانەن
1- یاریگەی مێرسیدێس بێنز، لە شاری ئاتلانتای ویلایەتی جۆرجیا، یاریگەکە لە 2017 دروستکراوە و 75 هەزار هاندەر دەگرێت.

2- یاریگەی بانک ئۆف ئەمێریکا، لە شاری چارلۆتی ویلایەتی نۆرس کارۆلینا، یاریگەکە لە 1996 دروستکراوە و 75 هەزار هاندەر دەگرێت.

3- یاریگەی تی کیو ئێڵ (TQL)، لە سینساتیی ویلایەتی ئۆهایۆ، یاریگەکە لە 2021 دروستکراوە و 26 هەزار هاندەر دەگرێت.

4- یاریگەی رۆز پاوڵ، لە لۆس ئانجلێسی ویلایەتی کالیفۆرنیا، یاریگەکە لە 1922 دروستکراوە و 85،500 هاندەر دەگرێت.

5- یاریگەی هارد روک، لە مەیامیی ویلایەتی فلۆریدا، لە 1987 دروستکراوە و 65 هەزار هاندەر دەگرێت.
6- یاریگەی گیودیس پارک، لە ناشڤیڵی ویلایەتی تینێسی، لە 2022 دروستکراوە و 30 هەزار هاندەر دەگرێت.

7- یاریگەی میتلایف، لە ئێست روسفۆرد لە ویلایەتی نیوجێرسی، یاریگەکە لە 2010 دروستکراوە و 82،500 هاندەر دەگرێت.

8- یاریگەی کامپینگ وۆرلد، لە ئۆرلاندۆی ویلایەتی فلۆریدا، یاریگەکە لە 1936 دروستکراوە و 65 هەزار هاندەر دەگرێت.

9- یاریگەی ئینتەر کۆ، (INTER&CO)، لە ئۆرلاندۆی ویلایەتی فلۆریدا، یاریگەکە لە 2017 دروستکراوە و 65 هەزار هاندەر دەگرێت.