بارسێلۆنا لەبەردەم یەکلاکردنەوەی لالیگادا

14-05-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا لەبەردەم هەلێکی گەورەدایە بۆ یەکلاکردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا، کاتێک بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل یارییدەکات.
 
لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 34ـی لالیگا، ئەمشەو کاژێر 22:00 یانەی بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی و لە دێربیی کەتەلۆنیادا دەبێتە میوانی یانەی ئیسپانیۆلی رکابەری، بارسا بۆ بردنەوەی نازناوەکە پێویستی بەبردنەوەیە و ئیسپانیۆلیش بۆ هەنگاونان بەرەو پاراستنی مانەوەی لە لالیگادا پێویستی بەبردنەوەیە.
 
یارییەکە بۆ هەردوولا گرنگییەکی زۆری هەیە، ئیسپانیۆل نایەوێت لە یاریگەی خۆیدا بدۆڕێت و زیاتر لە دابەزین بۆ خولی پلە یەک نزیکببێتەوە.
 
چاڤی هێرناندێز پلانەکانی خۆی بەهێزەوە دەباتە یاریگەی پاوەر 8 بۆ بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا، چونکە بەبردنەوەی یارییەکە راستەوخۆ بارسا نازناوەکە یەکلادەکاتەوە و دەبێتە پاڵەوان.
 
بارسێلۆنا پێشەنگی ریزبەندی لالیگایە و 82 خاڵی هەیە، ئەگەر یارییەکەی ئەمڕۆ بباتە بۆ جاری 27ـەم لە مێژوویدا دەبێتە پاڵەوان، ئیسپانیۆل لە پلەی پێشکۆتایی ریزبەندی خولەکە خاوەنی 31 خاڵە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاندەرانی ئامەدسپۆر

دەم پارتی: لە زیندانی ئامەد لێکۆڵینەوە لەوانە دەکرێت کە هاواریان کردووە 'ئامەدسپۆر پاڵەوانە'

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی رایگەیاند، لە زیندانێکی ئامەد 'لێکۆڵینەوەی دیسیپلین' لەگەڵ کۆمەڵێک زیندانی دەستیپێکردووە، تەنیا بەهۆی ئەوەی دوای سەرکەوتنی یانەی ئامەدسپۆر بۆ سوپەرلیگ، دروشمی "ئامەدسپۆر پاڵەوانە"یان گوتووەتەوە.