رووداو دیجیتاڵ
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تیروپشکی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا رادەکێشرێت، چاوەڕێی رکابەریی بەهێز لەم قۆناخەی پاڵەوانێتییەدا دەکرێت.
کاژێر 14:00 بەکاتی هەولێر، لە شاری نیۆنی سویسرا، رێورەسمی راکێشانی تیروپشکەکە بە بەشداریی نوێنەرانی یانەکان دەستپێدەکات، کە 16 یانە لە هەشت کۆمەڵە بە یەکەم و دووەمی ئەو کۆمەڵانە گەیشتوونەتە ئەم قۆناخە.
یانەکانی قۆناخی شازدە ئەمانەن
یەکەمەکان
بایرن میونشن - ئەڵمانی - کۆمەڵەی یەکەم
ریال مەدرید - ئیسپانی - کۆمەڵەی دووەم
مانچێستەر سیتی - ئینگلیزی - کۆمەڵەی سێیەم
لیڤەرپوول - ئینگلیزی - کۆمەڵەی چوارەم
چێڵسی - ئینگلیزی - کۆمەڵەی پێنجەم
بۆرووسیا دۆرتموند - ئەڵمانی - کۆمەڵەی شەشەم
یوڤێنتوس - ئیتالی - کۆمەڵەی حەوتەم
پاریس سانجێرمان - فەرەنسی کۆمەڵەی هەشتەم
دووەمەکان
ئاتلێتیکۆ مەدرید - ئیسپانی - کۆمەڵەی یەکەم
بۆرووسیا مۆنشنگلادباخ - ئەڵمانی - کۆمەڵەی دووەم
پۆرتۆ - پۆرتوگالی - کۆمەڵەی سێیەم
ئاتالانتا - ئیتالی - کۆمەڵەی چوارەم
سێڤییا - ئیسپانی - کۆمەڵەی پێنجەم
لازیۆ - ئیتالی - کۆمەڵەی شەشەم
بارسێلۆنا - ئیسپانی - کۆمەڵەی حەوتەم
لایپزیگ - ئەڵمانی - کۆمەڵەی هەشتەم
تیروپشکەکە چۆن دەبێت؟
- ئەو یانانەی بە یەکەم سەرکەوتوون، یاریی چوون لەنێو یاریگەی خۆیان ئەنجامدەدەن.
- نابێت هیچ یەکێک لە دوو یانە کە لە یەک کۆمەڵەدا سەرکەتوون بەریەک بکەون.
- دوو یانەی یەک وڵات لەم قۆناخەدا بەریەک ناکەون.
بەریەککەوتنەکان کەی دەبن؟
یارییەکانی چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، لە 16-17-23-24ـی شوباتی ساڵی 2021 بەڕێوەدەچن، یارییەکانی گەڕانەوە لە رۆژانی 9-10-16-17ـی ئاداری ساڵی 2021 دەکرێن.
کاتی یارییەکان گۆڕانکاریی بەسەردادێت و یارییەکان لە کاژێر 22:00 دەکرێن، پاشان تیروپشکی قۆناخی هەشت، پێشکۆتایی و کۆتایی لە 19ـی ئادار رادەکێشرێت.
رووماڵی رووداو
تۆڕی میدیایی رووداو رووماڵێکی تایبەتی بۆ راکێشانی تیروپشکی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ دەبێت، کاژێر 14:00 راستەوخۆ تیروپشکەکە لە تەلەڤزیۆنی رووداو، پەیجی رووداو سپۆرت لە فەیسبووک دەگوازرێتەوە و دوابەدوای راکێشانی تیروپشکەکەش زانیاریی ورد لەبارەی رووبەڕووبوونەوەکان بڵاودەکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ