تیروپشکی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا راکێشرا، لەم قۆناخەدا یاریی بەهێز و ئاگرین دەبینن، جارێکی دیکە پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، مێسی و نەیمار رکابەریی یەکدی دەکەن.
تیروپشکەکە لە بارەگای سەرەکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لە شاری نیۆنی سویسرا راکێشرا، کە چوار یانەی ئیسپانی، چوار یانەی ئەڵمانی، سێ یانەی ئینگلیزی، سێ یانەی ئیتالی، یانەیەکی فەرەنسی و یانەیەکی پۆرتوگالی لەم قۆناخەدا بەشدارن.
دوای راکێشانی تیروپشکەکە لە بەهێزترین رووبەڕووبوونەوەدا یانەی بارسێلۆنا کەوتە بەرامبەر یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی.
بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان پێشتر لە چەند بۆنەیەکی جیاوازدا رووبەڕووی یەکبوونەتەوە، کە دیارترینیان قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگی ساڵی 2017 بوو، کە لە یاریی چووندا بارسێلۆنا بە 0-4 دۆڕا، بەڵام لە یاریی گەڕانەوەدا یارییەکی مێژوویی ئەنجامدا و بە 6-1 لە پاریس سانجێرمانی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە.
ئەنجامی تیروپشکەکە بەمشێوەیە بوو
.jpg)
کاتی یارییەکان:
یارییەکانی چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، لە 16-17-23-24ـی شوباتی ساڵی 2021 بەڕێوەدەچن کە یارییەکان لە یاریگەی ئەو یانانە دەبن کە بە یەکەمی کۆمەڵەکانیان سەرکەوتوون، یارییەکانی گەڕانەوە لە رۆژانی 9-10-16-17ـی ئاداری ساڵی 2021 دەکرێن.
کاتی یارییەکان گۆڕانکاریی بەسەردادێت و یارییەکان لە کاژێر 22:00 دەکرێن، پاشان تیروپشکی قۆناخی هەشت، پێشکۆتایی و کۆتایی لە 19ـی ئادار رادەکێشرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ