ڤیدیۆ؛ ئەوەی رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی پێیاننەکرا خانمانی نەسڕ کردییان

15-03-2025
ئیحسان تاهیر
خانمانی یانەی نەسڕ بوونە پاڵەوانی خولی سعودیە
خانمانی یانەی نەسڕ بوونە پاڵەوانی خولی سعودیە
نیشانەکردن تیپی خانمانی یانەی نەسڕ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

تیپی خانمانی یانەی نەسڕ بۆ سێیەمجار لەسەریەک نازناوی خولی نایابی خانمانی سعودیەی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە ریاز بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی ئەهلی، کە نزیکترین رکابەریەتی بردەوە.
 
دوای ئەوەی لە خولەکی 26 نائۆمی کاباکابا سوودی لە هەڵەیەکی بەرگری نەسڕ وەرگرت، تیپی ئەهلی بە گۆڵێک پێشخست.
 
بەڵام نەسڕ بەهێز دەستیپێکردەوە و کلارا لوڤانگا لە کاتی وەستانی گێمی یەکەمدا گۆڵی یەکسانکردنەوەی تۆمارکرد.
 
پاشان هەردوو خانمە یاریزانی نەسڕ، نەسرین بەهلولی و روت کیبوی لە خولەکەکانی 55 و 88 دوو گۆڵیان بۆ یانەکەیان زیادکرد و سەرکەوتنی تیپەکەیان مسۆگەرکرد و نازناوێکی دیکەی خولەکەیان دەستەبەرکرد.
 
بەم سەرکەوتنە یانەی نەسڕ ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 48 خاڵ بەرزکردەوە، و پێشوەختە نازناوەکەی مسۆگەر کرد، چونکە ئەهلی کە 11 خاڵ لەدوای نەسڕە و لە رووی بیرکارییەوە ناتوانێت پێشی بکەوێت.
 
هاندەرانی یانەی نەسڕ دڵخۆشن کە تیپی خانمانیان بەڵادەستە ەبسەر خولی رۆشنی خانمان و هیوادارن تیپی پیاوانیشیان بەسەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ رکابەری لەسەر نازناوی خولی رۆشنی پیاوان بکات، کە تاوەکو ئێستا بە کۆکردنەوەی 51 خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندییان گرتووە و 10 خاڵ لە ئیتیحادی پێشەنگ دوورن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە