رووداو دیجیتاڵ
تیپی خانمانی یانەی نەسڕی سعودی ئاهەنگی بردنەوەی نازناوی خولی تۆپی پێی خانمانی گێڕا، دوای ئەوەی بە نیو دەرزەن گۆڵ لە یانەی تەرەجیان بردەوە.
نەسڕ لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر یانەی تەرەجی یارییکرد، دوای 48 چرکە لە دەستپێکردنی یارییەکە، دودا فرانسێلینۆ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
لە خولەکی 6 کلارا لوڤانگا یانەکەی کردە خاوەنی دوو گۆڵ، هەمان یاریزان لە خولەکی 17 گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی نەسڕی تۆمارکرد.
لوڤانگا لە خولەکی 36 بۆ جاری چوارەم تۆڕی گۆڵی یانەی میوانی هەژاند.
بەر لە کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی یارییەکە، دودا گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی یارییەکەی تۆمارکرد.
لە خولەکی 64 دودا فرانسێلینۆ گۆڵی سێیەمی خۆی و شەشەمی نەسڕی تۆمارکرد، یارییەکە بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر کۆتاییهات دودا و لوڤانگا هەریەکەیان هاتریکێکیان لە یارییەکەدا تۆمارکرد.
نەسڕ لە 18 گەڕدا ئەمە 17ـەیەم بردنەوەی بوو و دوای یارییەکە یاریزانەکانی ئاهەنگی بردنەوەی نازناوەکەیان گێڕا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ