ڤیدیۆ؛ ئایندهۆڤن سوپرایزی کرد و چووە پلەی یەکەم

15-05-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئایندهۆڤن
ئایندهۆڤن
نیشانەکردن ئایندهۆڤن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئایندهۆڤن سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و بە سوودوەرگرتن لە یەکسانبوونی ئەیاکس، چووە پێشەنگی ریزبەندی خولی هۆڵەندا.
 
لە کاتێکدا تەنیا یەک گەڕ ماوە خولەکە کۆتایی بێت، گەڕێک پێشکۆتاییهاتنی خولەکە لە رکابەرییەکانی گەڕی 33، پی ئێس ڤی ئایندهۆڤن لە نێو یاریگە و هاندەرانیدا بەرامبەر ھیراکلیس یاریی کرد. دوای تەنیا هەشت خولەک یاریکردن، مالیک تیلمان گۆڵی پێشکەوتنی بۆ خاوەن یاریگا تۆمار کرد، لە خولەکی بیست و یەکەم ئیسماعیل سابیری گۆڵی دووەمی بۆ ئایندهۆڤن تۆمار کرد. 
 
دوای چەند خولەکێکی کەم لەو گۆڵە، هەمان یاریزان سابیری گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی ئایندهۆڤنی تۆمار کرد، پێنج خولەک پێش ئەوەی فیکەی کۆتایی نیوەی یەکەمی یارییەکە لێ بدرێت. مالیک تیلمان گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی پی ئێس ڤی ئایندهۆڤنی تۆمار کرد، نیوەی یەکەم بە ئەنجامێکی زۆرەوە لە بەرژەوەندی خاوەن یارییەکە کۆتایی هات، لە خولەکی حەفتا و پێنجەم ماریۆ ئینگێلەس ئەنجامەکەی بۆ ھیراکلیس کەم کردەوە. 
 
ئایندهۆڤن یارییەکەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە، ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە حەفتا و شەش خاڵ و چووە پێشەنگی ریزبەندی خولی هۆڵەندا، دوای ئەوەی ئەیاکس دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا. 
 
ئەمە لە کاتێکدایە پێنج گەڕ پێش ئەوەی خولەکە کۆتایی بێت، ئایاکس بە جیاوازی نۆ خاڵ لە پێش ئایندهۆڤن بوو، بەڵام ئێستا کە گەڕێک ماوە خولەکە کۆتایی بێت. پی ئێس ڤی ئایندهۆڤن بە جیاوازی خاڵێک لە پێش ئایاکسەوەیە و یاریی داهاتووی ئەگەر لە سپارتا رووتەردام بباتەوە، راستەوخۆ دەبێتە پاڵەوانی خولی هۆڵەندا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە