لاپۆرتا گرێبەستی عوسمان دێمبێلی نوێدەکاتەوە

16-10-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
نیشانەکردن بارسێلۆنا عوسمان دێمبێلی
A+ A-

خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا دوایین هەڵوێستی خۆی سەبارەت ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستی عوسمان دێمبێلی راگەیاند کە هاوینی داهاتوو ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەسەردەچێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لاپۆرتا گوتی: "پەیوەندییەکی بەهێز من و عوسمان دێمبێلی کۆدەکاتەوە، بەبەردەوامی لەگەڵ نوێنەرەکانی ئەو یاریزانە فەرەنسییە لە گفتوگۆداین، عوسمان خۆیشی ئارەزوو دەکات لە بارسا بەردەوامبێت، ئێمەش گرنگییەکی زۆر بە رۆڵ و تواناکانی ئەو دەدەین".

هەر لە درێژەی قسەکانیدا لاپۆرتا گوتی: "عوسمان یەکێکە لەو یاریزانانەی لەکاتی بەرشداریکردن لە یارییەکاندا، دەتوانێت بەشێوەیەکی باش هاوکاری تیپەکەمان بکات. راهێنەریش متمانەیەکی زۆری بە تواناکانی هەیە، ئەگەربێت و ئەمساڵ لە پێکان بەدووربێت، دەبێتە دەستکەوتێکی گەورە بۆ یانەکەمان و دەتوانێ رۆڵێکی کاریگەری هەبێت لەسەر ئاست و ئەنجامی بارسێلۆنا".

هەروەها لاپۆرتا ئەوەشی بە رۆژنامەی سپۆرت گوت: "عوسمان دێمبێلی گرێبەستی لەگەڵ بارسا هەیە و ساڵانێکە لەگەڵماندایە، بۆیە هەوڵ دەدەین ئەو گرێبەستە نوێبکەینەوە، راستە ئەو دوایین ساڵی وادەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا بەڕێدەکات، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین تەمەنی مانەوەی دێمبێلی لە کامپ نوو درێژ بێت".

هەروەها نابوراو لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بە داهاتووی ئانسۆ فاتی کرد و رایگەیاند: "دۆخی فاتیش هاوشێوەی عوسمانە و ئەویش دەیەوێت لەگەڵمان بەردەوام بێت، ئێمەش بەوە دڵخۆشین و دەست بە دانوستاندن دەکەین بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی هەردوو ئەستێرەکەی یانەکەمان".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە