رووداو دیجیتاڵ
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەشێوەیەکی فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی فرێنکی دی یۆنگ، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی راگەیاند و چوار ساڵی دیکە ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی نوێکرایەوە.
بارسێلۆنا لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا نوێکردنەوەی گرێبەستی ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکەی تاوەکو ساڵی 2029 راگەیاند و نووسیوویەتی "لە بۆنەیەکدا لەگەڵ خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەکە، هاوڕێ و خێزانەکەی و ئەندامانی وەرزشی یانەکە بەفەرمی گرێبەستی فرێنکی دی یۆنگ نوێکرایەوە."
بلاوگرانا دەڵێت "یاریزانەکە هۆڵەندییەکە لە نووسینگەی یانەکە گرێبەستە نوێیەکەی لەگەڵ خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەکە واژۆکرد و هەریەکە لە رافایێل یوسێتی، جێگری یەکەمی سەرۆکی یانە، خوان سۆلەر، ئەندامی دەستەی کارگێڕی، دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی و بۆیان کریکیچ لە رێوڕەسمەکەدا ئامادەبوون."
هەرچەند بارسێلۆنا ئاماژەی پێی نەکردووە، بەڵام بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، یاریزانە هۆڵەندییەکە لە گرێبەستە نوێیەکەیدا 9 تاوەکو 10 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچەی ساڵانە وەردەگرێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 500 ملیۆن یۆرۆیە.
گرێبەستی فرێنکی دی یۆنگ، لە هاوینی ساڵی 2026 لەگەڵ بارسێلۆنا تەواو دەبوو، بەڵام یانەکە گرێبەستەکەی بۆ چوار ساڵی داهاتوو درێژکردەوە.
فرێنکی تەمەنی 28 ساڵە، پێشتر دوو نازناوی لالیگا، دوو نازناوی جامی شای ئیسپانیا و دوو جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ بارسێلۆنا بردووەتەوە و ئێستا یەکێک لە کاپتنەکانی یانەکەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ