ڤیدیۆ؛ داینێس یەکەمی قۆناخی 19ـی گەشتی ئیسپانیا بوو

16-09-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Oscar DEL POZO / AFP
Photo by Oscar DEL POZO / AFP
نیشانەکردن گەشتی ئیسپانیا ئەلبێرتۆ داینێس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەلبێرتۆ داینێس، لە پێشبڕکێیەکی سەرنجڕاکێش و خێرادا لە فیلیپۆ گانای هاوڕێ ئیتاڵییەکەی بردەوە و گەیشتە هێڵی کۆتایی و پلەی یەکەمی لە قۆناخی 19ـی گەشتی ئیسپانیادا بەدەستهێنا.
 
لە کاتێکدا سێپ کوسی پایسکیلسواری ئەمریکە، بە پێشەنگی ریزبەندیی گشتی مایەوە و زۆر نزیکە لە بەدەستهێنانی نازناوەکە.
 
مەودای ئەم قۆناخە 177 کیلۆمەتر بوو، کە لە لا پانێزا دەستیپێکرد و لە ئیسکار کۆتاییهات.
 
کوس پێشبڕکێکەی بە باشی کۆتایی پێهێنا و تەنیا رۆژێکی ماوە بۆ ئەنجامدانی پێشبڕکێی رکابەریی یەکلاکردنەوە، کە دەبێتە یەکەم پایسکیلسواری ئەمریکی لە دوایین دەیەدا نازناوی گەشتی ئیسپانیا بباتەوە.
 
کوس و هاوڕێکانی لە تیپی جامبۆ-ڤیزما، یۆناس ڤینگیگارد و پریمۆز رۆگلیچ بە ئاسانی سێ پلەی یەکەمی ریزبەندیی گشتی بەدەستدەهێنن و چاویان لەوەیە لە مەدرید دەست بەسەر ستەیجەکەدا بگرن، کە پێشبڕکێ سێ هەفتەییەکە، سبەی یەکشەممە کۆتایی دێت.
 
پێشبڕکێی ئەمڕۆ شەممە 208 کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە، لە مانزانارێس ئێل ریالەوە بۆ گواداراما لە ناوچەیەکی شاخاویی دەرەوەی پایتەخت بەڕێوەدەچێت، کە درێژترین قۆناخی پێشبڕکێکە و تا راددەیەکی زۆر براوە دیاری دەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە