یەک تەوقە لەگەڵ مێسی بە زیاتر لە دەفتەرێک دۆلارە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لیۆنیل مێسی هیندستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

بەپێی ماڵپەڕی فەرمی رێکخەرانی ئاهەنگی پێشوازی لە لیۆنێل مێسی لە هیندستان، تێچووی تەوقەکردن لەگەڵ لیۆ و گرتنی وێنەیەک لەگەڵیدا لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ هیندستان گەیشتە زیاتر لە11 هەزار دۆلار، ئەوەش لە چوارچێوەی گەشتەکەیدا بۆ هیندستان کە سێ رۆژی خایاند لە دیارترین شارەکانی ئەو وڵاتەدا.
 
پاکێجەکە، کە بلیتی تایبەتی هەیە، دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی، وێنەیەکی تاکەکەسی یادگاری لەگەڵیدا، کورسی نایاب لە یاریگاکە، و درێسێکی فەرمی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی کە واژۆی مێسی لەسەرە، لەخۆدەگرێت.
 
میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردەوە کە هەندێک لە دیدارە تایبەتەکان لەگەڵ یاریزانەکە، کە لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە بۆ کۆمپانیاکان و کەسایەتییە باڵاکان رێکخراو بوون، نرخەکانیان گەیشتووەتە بڕە پارەی خەیاڵی، کە بڕەکەی ملیۆنێک روپیە بووە (نزیکەی 120 هەزار دۆلار).
 
سەرباری ئەم ئەزموونە ناوازانە، بەپێی زانیارییەکانی رێکخەرانی گەشتەکە، بلیتی چالاکییە کراوەکان بۆ جەماوەر بە نرخێک دەفرۆشرێن کە لە نزیکەی 3500 روپیەوە دەستپێدەکات (نزیکەی 42 دۆلاری ئەمریکی).
 
مێسی، پاڵەوانی جامی جیهانی لەگەڵ ئەرجەنتین و براوەی هەشت جار خەڵاتی باڵۆندۆر، رۆژی دووشەممەی رابردوو کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ هیندستان هێنا، کە یەکەم سەردانییەتی بۆ ئەو وڵاتە ئاسیاییە لەدوای 14 ساڵەوە، بەدیاریکراوی دوای سەردانی پێشووی لە ساڵی 2011، و سەردانەکەش لەژێر رێوشوێنی ئەمنی توونددا بەڕێوەچوو.
 
ئەم وێستگە کۆتاییەی سەردانەکە دوای ئەو رووداوانە دێت کە شاری کەلکەتا رۆژی شەممەی رابردوو بەخۆیەوە بینی، کاتێک رێکخەران ناچاربوون چالاکییەکی جەماوەری لە یاریگای سۆڵت لەیک بەزوویی کۆتایی پێبهێنن و یاریزانەکە دوای تەنها 22 خولەک دووربخەنەوە، بەهۆی فڕێدانی کورسی و کەلوپەل لە شوێنی دانیشتنی هاندەرانەوە.
 
قەیرانەکە لە ناو یاریگاکەوە دەستیپێکرد، کاتێک هەزاران هاندەر سکاڵایان لە کێشەی رێکخستنی مەترسیدار کرد دوای ئەوەی پارەیەکی زۆریان بۆ بلیت دابوو، و بینییان کە بازنەیەک لە سیاسەتمەداران و بەرپرسان و پیاوانی ئەمنی، بینینی یاریزانەکەیان لێ گرتوون.
 
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا، پۆلیس رێکخەری چالاکییەکەی لە شارەکە دەستگیرکرد و بۆ ماوەی 14 رۆژ دەستبەسەر دەبێت، لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی پێکهێنانی لیژنەیەکیان بۆ لێپرسینەوە لەوەی روویداوە، راگەیاند.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە