ڤیدیۆ؛ بارسێلۆنا دۆڕا و ئاهەنگی گێڕا

19-05-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
بارسێلۆنا
بارسێلۆنا
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنای پاڵەوانی لالیگا لە نێو یاریگە و هاندەرانیدا دۆڕا، یانەی ڤیاریال راستەوخۆ گەیشتە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا. 
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی پێشکۆتایی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا، یانەی بارسێلۆنا لە نێو یاریگە و هاندەرانیدا بەرامبەر یانەی ڤیاریال یاریی کرد و دوایین یاریی خۆی لە یاریگەی مۆنتچویک ئەنجامدا. 
 
دوای تەنیا چوار خولەک، یوری کردە ئایۆزی پێرێس گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی ڤیاریاڵ تۆمار کرد. لە خولەکی 18، لامین بە گۆڵێکی جوان ئەنجامەکەی بۆ بارسێلۆنا یەکسانکردەوە. پێش ئەوەی فیکەی کۆتایی نیوەی یەکەمی یارییەکە لێ بدرێت، فێرمین لۆپێس بارسێلۆنای کردە خاوەنی گۆڵی دووەم. نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی بلاوگرانە کۆتایی هات.
 
دوای پێنج خولەک لە دەستپێکردنی نیوەی دووەم، سانتی کۆمێسانا ئەنجامەکەی بۆ ڤیاریال یەکسان کردەوە، یانەی میوانی گەڕاندەوە نێو رکابەرییەکە.
 
 لە خولەکی 80دا تاژۆن بۆچەنان گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد. ڤیاریال یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە و راستەوخۆ سەرکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر کرد. 
 
بارسێلۆنا سەرەڕای ئەوەی یارییەکەی دۆڕاند، پێشتر ناسناوەکەی مسۆگەر کردبوو. ئەمە دوایین یاری یانەکە بوو لە یاریگای مۆنتچویک. دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە یاریزانانی یانەی کەتەلۆنی لە نێو یاریگە ئاهەنگی بردنەوەی ناسناوی لالیگایان گێڕا. 
 
ئەمە 28ـەم نازناوی بارسێلۆنایە لە مێژووی لالیگادا دەیباتەوە و یانەکە ئەم وەرزە هەرسێ نازناوی لالیگا، جامی شا و جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێنا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە