رووداو – سلێمانی
ئه‌مڕۆ له سلێمانی خولی به‌هێزكردنی راهێنه‌رانی یاریی زۆرانبازی كۆتاییهات و بڕوانامه به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكرا.
رێوڕه‌سمی كۆتایی خوله‌كه به ئاماده‌بوونى ئه‌مینداری گشتى لێژنه‌ى ئۆڵمپیى كوردستان و به‌رپرسانی یه‌كێتیی زۆرانبازیی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
خوله‌كه بۆ ماوه‌ى 3 رۆژ به سه‌رپه‌رشتی وانه‌بێژى ئێرانى و نێوده‌وڵه‌تى شه‌هرام ئه‌لیاسى به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكى وانه‌كان به به‌شداربووان گوترایه‌وه، ئه‌مرۆش له رۆژی كۆتایی خوله‌كه‌دا بڕوانامه به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكرا، كه ژماره‌یه‌ك پیاو و خانمی راهێنه‌ری زۆرانبازی له باشووری كوردستاندا به‌شداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ