ریال مەدرید بۆ بردنەوەی پێنجەم ئامادەیە

20-09-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای بردنەوەی یەکەم یاریی لە چامپیۆنزلیگدا و سەرکەوتنیان بەرامبەر مارسیلیا، یانەی ریال مەدرید دەگەڕێتەوە نێو رکابەرییەکانی لالیگا و دەیەوێت پێنجەم بردنەوەی لەسەریەک تۆماربکات.
 
ئەمڕۆ ئێوارە کاژێر 17:15 لە رکابەرییەکانی گەڕی پێنجەمی لالیگادا، ریال مەدریدی پێشەنگی ریزبەندی خولەکە لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل یاری دەکات و یانەکە دەیەوێت پێنجەم بردنەوەی لەسەریەک تۆماربکات و شوێنی خۆی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکە بەهێزتر بکات.
 
رۆژی هەینی یانەی شاهانە دوایین مەشق و ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکە ئەنجامدا، جود بێلینگهام و ئێندریک بەتەواوی ئامادەن بۆ ئەوەی چابی ئەلۆنسۆ لە پلانەکانی پشتیان پێببەستێت و یارییان پێ بکات.
 
دین هاوسن بەهۆی کارتی سوور، ئەلیسکاندەر ئارنۆڵد، ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر و فێرلان مێندی بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن.
 
ئیسپانیۆل لە چوار گەڕی رابردووی لالیگا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووە، 3 بردنەوە و یەکسانبوونێکی هەیە و هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، یانەکە دوایین یاریی خۆی بەرامبەر ریال مەدرید بردووەتەوە و دەیەوێت ئەمڕۆش بە ئاستێکی بەرزەوە دەربکەوێت و ئەنجامێکی باش لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەدەستبهێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە