ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێشی پاڵەوانێتی هونەرەکانی شەڕ

21-05-2022
ئیحسان تاهیر
پێچمۆراکات
پێچمۆراکات
نیشانەکردن پێچمۆراکات هونەرەکانی شەڕ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لە پاڵەوانێتی جیهانیی هونەرەکانی شەڕدا پێچمۆراکات توانی پارێزگاری لە نازناوە جیهانییەکەی بکات.
 
پێچمۆراکات لە کێشی پەڕەمووچدا توانی بە لێدانی کوشندە سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر جیمی ڤینۆتی یاریزانی فەرەنسیدا بەدەستبێنێت، بەمەش توانی بەرگری لە نازناوە جیهانییەکەی بکات، کە خۆی هەڵگری نازناوەکە بوو.
 
لە یارییەکی دیکەی بەهێزیشدا، برایانچای لە گەڕی چوارەمدا توانی بە لێدانی کوشندە لە جۆزێف لاسیری بباتەوە و نازناوی پاڵەوانێتی موای تای بردەوە.
 
چەندین یاریی دیکەی بەهێز لەم پاڵەوانێتییەدا بەڕێوەچوون، کە بوونە جێگەی سەرسوڕمانی هاندەرانی ئامادەبوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە