رووداو دیجیتاڵ
دوای 909 رۆژ دوورکەوتنەوە لە یاریگەی کامپ نو، جارێکی دیکە لەو یاریگەیەدا یاری دەکات و رووبەڕووی یانەی ئاتلێتیک بیلباو دەبێتەوە.
لە رکابەرییەکانی گەڕی 13ـی لالیگادا،کاژێر 18:15 بارسێلۆنا لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا بەرامبەر یانەی ئاتلێتیک بیلباو یاری دەکات و دەیەوێت درێژە بە رکابەریکردنی ریال مەدریدی پێشەنگی ریزبەندی خولەکە بدات.
مارکۆس راشفۆرد بەهۆی نەخۆشییەوە بەشداریی لە مەشقەکانی یانەکەدا نەکردووە و گومان هەیە لە بەشداریکردنی لە یارییەکەدا، بەڵام رافینیا و خوان گارسیا بەشدارییان لە راهێنانەکاندا کردووە و ئەگەری هەیە یاری بکەن.
ئەم یارییە بۆ بارسا زۆر تایبەتە، لەکاتێکدا دوای زیاتر لە دوو ساڵ و پێنج مانگ، یەکەمجارە لە یاریگەی کامپ نو یاری بکاتەوە.
بارسێلۆنا بەر لەم یارییە خاوەنی 28 خاڵە و لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەیە، بیلباو بە پێنج بردنەوە، دوو یەکسانبوون و پێنج دۆڕان لە پلەی حەوتەمی ریزبەندە و خاوەنی 17 خاڵە.
لە دوایین چوار یاریی نێوان هەردوو یانەدا، بارسێلۆنا سێ یاریی بردووەتەوە و لە یارییەکەدا یەکسانبووە و ئەمڕۆش دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ئەنجامە باشەکانی بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ