رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدرید یەکەم بردنەوەی لە رکابەرییەکانی مۆندیالی یانەکاندا تۆمارکرد و سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی پاچوکای مەکسیکی بەدەستهێنا.
لە دوای شەش خولەک یارییکردن، راول ئاسێنسیۆ، بەهۆی تووند یارییکردنەوە بەکارتی سوور کرایە دەرەوە و ریال مەدرید بە 10 یاریزانەوە یارییەکەی تەواوکرد.
لە خولەکی 35 جود بێلینگهام گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی شاهانە تۆمارکرد و لەسەر شێوازە هەمیشەییەکەی ئاهەنگی گێڕا.
پێش کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی یارییەکە ئاردا گولەر دوای تیکی تاکایەکی جوان گۆڵی دووەمی ریال مەدریدی تۆمارکرد.
لە خولەکی 70 فێدریکۆ ڤالڤێردی، بۆ جاری سێیەم تۆڕی گۆڵی یانەی پاچوکای هەژاند و ریال مەدریدی زیاتر لە بردنەوەی سێ خاڵی یارییەکە نزیککردەوە.
لە خولەکی 80 ئێلیاس مۆنتیێل ئەنجامەکەی بۆ پاچوکا کەمکردەوە، بەڵام بێ سوود بوو و ریال مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی بردەوە.
ئەمە یەکەم بردنەوەی ریال مەدرید بوو لە مۆندیالدا و پاچوکا ماڵئاوایی لە رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکە کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ