بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یاری دەکات و چاوی لە دووەم بردنەوەیە

23-08-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا دووەم یاریی لە وەرزی نوێی لالیگادا ئەنجامدەدات و لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی لێڤانتێ یاریی دەکات.
 
ئەمشەو کاژێر 22:30 لە درێژەی رکابەرییەکانی گەڕی دووەمی خولەکەدا، بارسێلۆنا لە دووەم یارییدا دەبێتە میوانی یانەی لێڤانتێ و دەیەوێت دووەم بردنەوەی لەسەریەک لە خولەکەدا تۆماربکات.
 
بارسا بە سەرەتاییەکی بەهێزەوە چووە نێو رکابەرییەکانی خولەکە، دوای ئەوەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی ریال مایۆرکای بردەوە، لە بەرامبەردا لێڤانتێ لە یەکەم یارییدا بەرامبەر ئالاڤێش دۆڕاوە و دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو دۆڕانە بکاتەوە.
 
بارسێلۆنا لە 45 یاریی بەرامبەر لێڤانتێ 32 بردنەوەی هەیە، 6 جار دۆڕاوە و 7 یاری بەیەکسانبوون کۆتاییهاتووە.
 
بلاوگرانا دووەم یاریی لەسەریەکە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یاری دەکات و یاریی داهاتووشی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێت و 14ـی مانگی داهاتوو بڕیارە یەکەم یاریی لە یاریگەی خۆیدا ئەنجامبدات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە