ئەلۆنسۆ: نەفەوتاوین، بەڵام دڵخۆش نین

24-11-2025
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن چابی ئەڵۆنسۆ
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

چابی ئەلۆنسۆ، راهێنەری ریال مەدرید، دوای ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی یانەکەی دەڵێت "نەفەوتاوین، بەڵام ناتوانین دڵخۆشبین بەو دۆخەی پێیدا تێدەپەڕین."
 
ئەلۆنسۆ دوای یەکسانبوونیان بەرامبەر ئێڵی لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەڤانانی گوت "پەیوەندی نێوان ستافی راهێنەران و یاریزانان لە باشبووندایە و بەتێپەڕبوونی کات پتەوتر دەبێت. "ئێمە هەموومان لە یەک کەشتیداین، پێکەوە ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕین و ئەگەر یاریێک نەبەینەوە،ئەوا هەموومان بەیەکەوە ئازار دەکێشین".
 
راهێنەری ریال مەدرید، دۆخی ڤینیسیۆس جونیۆریشی روونکردەوە، بەتایبەت کە ئەو یاریزانە لە ماوەی رابردوودا کەم یاری دەکات، ئەلۆنسۆ دەڵێت، قسەی لەگەڵدا کردووە و ڤینیسیۆسیش لە رۆڵەکەی تێدەگات."
 
چابی ئەلۆنسۆ زیاتر گوتی: "نەفەوتاوین و تیپەکە باشە، بەڵام بە ئەنجامەکان دڵخۆش نیم".
 
ئەنجامەکانی ریال مەدرید لەم وەرزەدا بە دڵی هاندەرانی یانەکە نین، لە دوای یەکسانبوونیان بەرامبەر ئێڵچی یاریزانەکان و تیپەکە رووبەڕووی رەخنەی زۆر بوونەتەوە، ناوە ناوەش چەند راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی دەنگۆی ئەوە بڵاودەکەنەوە کە ریال مەدرید بیر لە دوورخستنەوەی چابی ئەلۆنسۆ دەکاتەوە.
 
ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 32 خاڵ لە پێشەنگی لالیگادایە، بەڵام تەنیا 1 خاڵ لە بارسێلۆنای دووەم دوورە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە