رووداو دیجیتاڵ
یانەی پاریس سانجێرمان لەنێو یاریگە و هاندەرانی یاریی دەکات و دەیەوێت رێگەی گەیشتن بە قۆناخی شازدە و مانەوە لەنێو یانە گەورەکانی ئەورووپا تەواو بکات.
پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە یاریی چووندا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە مۆناکۆی هاونیشتمانیی بردووەتەوە و ئەمشەو دەیەوێت پارێزگاری لەو پێشکەوتنەی بکات بۆ ئەوەی بگاتە قۆناخی داهاتوو.
هەریەکە لە عوسمان دێمبێلی، سێنی مایولو و فابیان رویز پێکانیان هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێکهاتەی لویس ئێنریکێ ئامادەیە بۆ ئەوەی رکابەری لەسەر مانەوە لە چامپیۆنزلیگدا بکات و لە هەنگاوەکانی بۆ پارێزگاریکردن لە نازناوەکەی بەردەوامبێت.
یانەی مۆناکۆ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یاریی دەکات و هیچ شتێکی نییە لەدەستیبدات، هەموو هەوڵێکی بۆ ئەوە دەبێت پاڵەوان دووربخاتەوە، بەڵام ئەرکی ئاسان نییە، لە کاتێکدا یاریی چوونی لە یاریگەی خۆیدا دۆڕاندووە.
ئەلیکساندەر گۆلۆڤین بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوورەوە یاریی ناکات، تاکومی مینامینۆ، قاسم کواتارا، کرێپین دیاتا، محەممەد سالیسو، ئێریک دایەر و پۆڵ پۆگبا پێکانیان هەیە.
براوەی یاریی نێوان هەردوو یانە رووبەڕووی یەکێک لە یانەکانی بارسێلۆنای ئیسپانی یان چێڵسی ئینگلیزی دەبێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ