کۆمەڵەی ئاگرینی مۆندیالی یانەکان یەکلادەبێتەوە

23-06-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پاریس سانجێرمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمشەو یارییەکانی گەڕی سێیەم و یەکلاکەرەوەی رکابەرییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیال دەستپێدەکەن و ئەو یانانەی دەگەنە قۆناخی داهاتوو بەتەواوی یەکلادەبنەوە.
 
لە کۆمەڵەی دووەمدا، هاوکێشەکە ئاڵۆزە و سێ یانە رکابەری لەسەر گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو دەکەن.
 
یانەی پاریس سانجێرمان دوای ئەوەی لە یاریی رابردوودا بەرامبەر یانەی بۆتافۆگۆی بەرازیلی دۆڕا، ئەمشەو بەرامبەر یانەی سیاتڵ ساوندەرزی ئەمریکی یاری دەکات و پێویستی بەبردنەوەیە بۆ ئەوەی خۆی بگەیێنێتە قۆناخی شازدەی رکابەرییەکە.
 
یانەی بۆتۆفاگۆی بەرازیلی و ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە یاریی لووتکەدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
 
سیاتل ساوندەرز لەم کۆمەڵەیەدا بە دوو دۆڕانی لەسەریەک ماڵئاواییکردووە، بۆتافۆگۆ دوو بردنەوەی هەیە و پێشەنگی ریزبەندە، بەبردنەوە و یەکسانبوون لە یارییەکەی ئەمشەودا دەگاتە قۆناخی شازدە و دۆڕانیشی هێشتا هەلی سەرکەوتنی دەمێنێت.
 
پاریس سانجێرمان بە بردنەوە دەگاتە قۆناخی داهاتوو، بە دۆڕانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و یەکسانبوونی یانە فەرەنسییەکەش پی ئێس جی دەتوانێت بگاتە قۆناخی شازدە.
 
هەردوو یارییەکە کاژێر 22:00 لە یەک کاتدا بەڕێوەدەچن، یانەیەکی دیکەی ئەم کۆمەڵەیە هاوشانی سیاتڵ ساندەرز ماڵئاوایی لە مۆندیالی یانەکان دەکات و دوو یانە دەگەنە قۆناخی شازدەی پاڵەوانێتییەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاندەرانی ئامەدسپۆر

دەم پارتی: لە زیندانی ئامەد لێکۆڵینەوە لەوانە دەکرێت کە هاواریان کردووە 'ئامەدسپۆر پاڵەوانە'

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی رایگەیاند، لە زیندانێکی ئامەد 'لێکۆڵینەوەی دیسیپلین' لەگەڵ کۆمەڵێک زیندانی دەستیپێکردووە، تەنیا بەهۆی ئەوەی دوای سەرکەوتنی یانەی ئامەدسپۆر بۆ سوپەرلیگ، دروشمی "ئامەدسپۆر پاڵەوانە"یان گوتووەتەوە.