رووداو دیجیتاڵ
یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە هەنگاوێکی سەرنجڕاکێشدا ئێوارەخوانێکی بەربانگی بۆ موسڵمانان رێکخست.
یانە ئینگلیزییەکە بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا لە یاریگەی ستامفۆرد بریچ ئێوارە خوانێکی بۆ موسڵمانان رێکخست، بۆ ئەوەی لەنێو یاریگەی یانەکەدا رۆژووەکانیان بکەنەوە و بانگی ئێوارەش هەر لە یاریگەی یانەکەدا درا.
پڕۆژەی میوانداریکردنی موسڵمانان لە یانەی چێڵسی بە هاوکاریی پڕۆژەت چادری رەمەزان رێکخرا، کە 10 ساڵە ئەو پڕۆژەیە جێبەجێدەکرێت، بەڵام یەکەمجارە لە یاریگەی یانە لەندەنییەکەدا رێکدەخرێت.
عومەر سەلها، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆژەکەیە و دەڵێت "لە دەیەی رابردوودا پڕۆژەکەمان زیاتر لە نیو ملیۆن کەسی لە هەموو چینە جیاوازەکان بەیەکەوە بەستووەتەوە و کۆکردووەتەوە، ئەمەش لە رێگەی فێستیڤاڵی ساڵانەی رەمەزان و دەستپێشخەریی رێکخستنی ئێوارەخوانی بەربانگ بووە".
جگە لە یانەی چێڵسی، یانەی ئاستۆن ڤێلای ئینگلیزیش بڕیارییداوە هەمان هەنگاو بنێت و میوانداریی موسڵمانان بکات بۆ ئەوەی بەیەکەوە لە یاریگەی ڤێلا پارک بەربانگ بکەنەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ