رووداو دیجیتاڵ
کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل لە گوتاری دەستبەکاربوونیدا رایگەیاند هەست بەشانازییەکی گەورە دەکات بەهۆ بوون بە راهێنەری باشترین هەڵبژاردەی جیهان.
ئەنچێلۆتی هیواخوازە بەشداری خەونی بەرازیلییەکان بێت لە بەدەستهێنانی نازناوی شەشەم مۆندیال لە مێژووی هەڵبژاردەکەدا.
ئەنچێلۆتی لە کۆنگرەی ناساندنیدا وەک راهێنەری سیلساو گوتی، سەرنجەکانی سەرەتام پۆزەتیڤن، شانازم بەمەشقدانی گەورەترین و باشترین هەڵبژاردەی جیهان".
راهێنەرەکەی پێشووی ریال مەدرید دەڵێ، "بردنەوەی مۆندیال بێگومان خەونی 23 یاریزانی هەڵبژاردەکە و دەستەی راهێنەرانە، ئەوە دەبێ پاڵنەر و ئامانجی هەموو وڵاتەکە بێت و لەخۆشەویستیی هەمووانەوە بۆ هەڵبژاردەکە سەرهەڵبدات. ئەمە ئەو شتەیە کە زۆر هاوکارمان دەبێت بۆ ئامادەکارییەکان".
ئەنچێلۆتی سوپاسی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل و یانەی ریال مەدریدیشی کرد کە تێگەیشتنیان هەبووە بۆ ویستی ئەو، لەپێناو مەشقدانی هەڵبژاردەکە.
ئەنچێلۆتی لە یەکەم یاریدا لەسەر هێڵی هەڵبژاردەی بەرازیل دەردەکەوێت لە رۆژی 5ی مانگی داهاتوو، کاتێک بەرامبەر ئیکوادۆر یارییدەکات لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال.
یەکەم یارییش لەسەر خاکی بەرازیل لە رۆژی دەی مانگ بەرامبەر پاراگوای لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی مۆندیال ئەنجامدەدات.
ئەنچێلۆتی چوارەم راهێنەری بیانییە لە مێژووی بەرازیلدا، هەروەها یەکەمە لەماوەی نزیکەی سەدەیەکدا، پاش هەریەکە لە رامۆن بلاتیرۆی ئۆرۆگوایی، گۆریکا و فلاڤیۆ کۆستای پحرتوگالی و فیلیپۆ نونیێزی ئەرجەنتینی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ