ڤیدیۆ؛ بنزیما و ئیتیحاد بوونە پاڵەوانی سعودیە

27-05-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
یانەی ئیتیحاد
یانەی ئیتیحاد
نیشانەکردن یانەی ئیتیحاد خولی سعودیە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئیتیحاد بەسەرکردایەتیی کەریم بنزیما، نازناوی ئەم وەرزەی خولی سعودیەی بردەوە و سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی زەمک بەدەستهێنا.
 
لە رکابەرییەکانی دوایین گەڕی خولی سعودیدا، یانەی ئیتیحاد لەنێو پێشوازییەکی گەورەی هاندەرانیدا لە یاریگەی جەوهەرە میوانداریی یانەی زەمکی کرد.
 
هەردوو یانە لە نیوەی یەکەمدا چەند هێرشێکیان بردە سەر گۆڵی یەکدی، بەڵام لە هەژاندنی تۆڕدا سەرکەوتوو نەبوون، نیوەی یەکەمی یارییەکە بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا گۆڕانکاری بە بنزیما کرا، لە خولەکی 72 ستیڤن بێرخڤاین، ئەستێرەی هۆڵەندی گۆڵێکی بۆ یانەی ئیتیحاد تۆمارکرد، یارییەکە بەو گۆڵە لە بەرژەوەندی خاوەن یاریگە کۆتاییهات.
 
دوای ئەوە ئاهەنگگێڕان دەستیپێکرد، کەریم بنزیما وەکو کاپتنی یانەکە چووە سەر ستەیج، میدالیای لە ملکرا و جامی خولی سعودیەی بەرزکردەوە و ئیتیحاد بەجیاوازیی 8 خاڵ لەگەڵ یانەی هیلال بووە پاڵەوانی خولی سعودیە.
 
کەریم بنزیما لەم وەرزەی خولی سعودیدا رۆڵی گەورەی بینی لەوەی یانەی ئیتیحاد نازناوی خولی سعودی بباتەوە، دوای ئەوەی بەدرێسی یانەکەوە 21 گۆڵی لە خولەکەدا تۆمارکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە